فۆنتەکانی سەرچیا، کۆمەڵە فۆنتێکن کە ژمارەیان سەد (١٠٠) فۆنتە، ئەم فۆنتانە داڕێژراون لەسەر پیتە کوردییەکان بەپێی سیستمی یونیکۆد، ئەم فۆنتانە بەشێکیان ھەر فۆنتە کوردییەکانی ترن کە لەلایەن چەند گرووپ و کەسانێکەوە دروستکراون بەڵام ھەر بەشێوە کۆنەکەیان نا بەڵکوو بە چەندین گۆڕانکارییەوە بەتایبەتیش لە بابەتی ھێماکانی خاڵبەندی و لەبابەتی ئەو پیتانەی کە تەنھا لەزمانی کوردیدا ھەن و بەشێکی زۆری ئەم فۆنتانەش تازەن کە لە کۆمەڵێک فۆنتی فارسییەوە وەرگیراون.

ھەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم فۆنتانە بریتین لەوەی کە:

* ئەم فۆنتانە سەرەڕای ئەوەی ھەریەکەیان ناوێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە، ھەمووشیان ژمارەیەکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و کە سوودی ئەوەی دەبێت کە ئاسانتر فۆنتەکان بناسینەوە و سوودی ئەوەشی ھەیە کە وادەکات فۆنتەکان بێنە ڕیزی ھەرەپێشەوە لەو پڕۆگرامانەی کە فۆنتەکانی تیادا بەکاردەبەین، بەمەش کاتێکی کەمترمان دەوێت بۆ چوونە سەر فۆنتی مەبەست، بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە ژمارەیەکی زۆر فۆنتیان دامەزراندووە لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان.
* لەم فۆنتانە گرینگییەکی زۆر دراوە بە ھێماکانی خاڵبەندی، بەداخەوە کە لەزۆربەی فۆنتە کوردییەکانی تر ئەم ھێمایانە گرینگییەکی ئەتۆیان پێنەدراوە و شێوەیەکی زۆر ناڕێک و جیاوازیان لەیەتری ھەیە. بۆ نموونە خۆی دەبێت ھەر یەک لە ھێماکانی خاڵبەندی وەکو (. و ، و : و ؛ و ! و ؟ ) لە ھەمان ئاست دابن و ھیچیان لەوی تریان لەسەر ھێلی دیاریکراو بەرزتر یان نزمتر نەبێت، کە لە زۆرێک لە فۆنتە کوردییەکان ئەم شتە تێبینیکراوە کە جیاوازی لە بەرزی و نزمیان ھەیە کە ئەمەش شێوەیەکی ناڕێک بەنووسینەکان دەدات. ھەروەھا دەبێت ھەموو ھێماکان ھەمان شێوەیان ھەبێت. بۆ نموونە ئەگەر ھێمای کۆتاییی ڕستە (.) شێوەکەی بازنەیی بوو دەبێت خاڵەکەی ژێر ھێمای سەرسوڕمانیش ھەمان شێوە بازنەیی بێت نەک شێوەیەکی تر و ھێماکانی تریش بەھەمان شێوە.

* ئەو پیتانەی کە تەنھا لە زمانی کوردی ھەن و لە عەرەبی و فارسی نین بەتایبەتی ئەوانەی نیشانەی (٧) لەخۆ گرتووە، لە زۆرێک لە فۆنتە کوردییەکان ھێمای (٧) شێوەیەکی زۆر ناڕێکی بۆ دانراوە و تەنانەت لە ھەندێکیشیان شوینەکەشی نەگوجاوە، بەتایبەتی لە کاتی پێکەوە لکانی ھەردوو پیتی (ڵ) و (ا) کە شێوەیەکی نوێ پێکدێنن و دەبێتە (ڵا) کە خۆی دەبێت ھێمای (٧) بکەوێتە سەر پیتی (ل) چونکە ھی ئەوە و نابێت لە ناوەڕاستیان دابنرێت، کە بەداخەوە دەتوانم بڵێم ھەموو یان زۆربەی ھەرەزۆری فۆنتە کوردییەکان ئەم کارەیان نەکردووە. بەڵام لەم کۆمەڵە فۆنتەدا ئەم کێشەیە چارەسەرکراوە.

* ھەروەھا بەھۆی ئەم فۆنتانەوە دەتوانرێت ھەریەکە لە ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و کوردیی لاتینی بنووسرێت.

ھیوادارم ئەم کۆمەڵە فۆنتە ببنە جێگای ڕەزامەندی ئێوە و کەسانی تر و توانیبێتم خزمەتێکی بچووکی زمانی کوردی بکەم لە ڕێگەی ئەم فۆنتانە. لەڕێگەیانەوە بەشێک لە کێشەکانی نووسین بە زمانی کوردی چارەسەر بکرێن، داواشم لە ئێوەیە کە ھەریەکەتان لای خۆتانەوە ئەم فۆنتانە بۆ ھاوڕێکانتان بنێرن و لە ماڵپەڕ و لاپەڕەکانتاندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی بکەنەوە، داواشم لە کوردئایتیگرووپە ئەگەر بکرێت ئەم فۆنتانە لەبەشی داگرتنی ماڵپەڕەکەی دابنێت. چونکە بەڕاستی ماوەیەکی زۆر پێیانەوە خەریکبووم. ئێوەش دوای بەکارھێنانیان ھەر ڕەخنە و پێشنیارێکتان ھەبێت لەسەریان ھیوادارم بۆم بنێرن، چونکە بەڕاستی ھیچ کارێک بێ کەموکوڕی نابێت.

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زاندنى فۆنته‌كان

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.