گەورەترین كۆمپانیای بواری پڕۆگرامسازی لە جیهاندا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، تایبەتمەندی وێنەی سێڵفی لە ئایفۆندا كە بەرهەمی ئەپڵە، بەرەوپێش دەبات.
بەپێی روونكردنەوەیەك كە لە ماڵپەڕی مایكرۆسۆفت بڵاوكراوەتەوە، بەرنامەیەك بۆ سێڵفی و وێنە ئامادەكراوە، لە بەرنامەدا رەنگ و رەنگی پێست و رووناكی دەتوانرێت رێكبخرێت.
ئەمەش بەئامانجی بەرزكردنەوەی كوالیتی وێنەكان.
بەرنامەكە 13 تایبەتمەندی رێكخستنی تێدایە و فیلتەریش دەكات، كاتێك وێنەكە فیلتەردەكات، تایبەتمەندییەكانی رێكدەخات و بەكارهێنەر دەتوانێت دەستبەجێ لەگەڵ وێنەی پێش رێكخستنەكەدا بەراوردی بكات.
بەوجۆرە بەكارهێنەر دەتوانێت لەماوەی چەند چركەیەكدا وێنەیەكی خۆی بكاتە وێنەیەكی جوانی معامەلات، بەرنامەكە بڕی 56،8 مێگابایت شوێن داگیردەكات و بۆ ئای فۆن، ئایپاد و ئایپۆد تەچ دیزاین كراوە.