لە نوێترین بڕیاری کۆمپانیای فەیسبووک دا هاتووە کە بڕیاری داوە هەموو ئەو وێنە تایبەتیانە بسڕێتەوە کە لە ناو ئەوکاونتەکەت دا هەیە.
ئەم سڕینەوەیە تەنها وێنە تایبەتیەکانە ، واتە ئەو وێنانە ناگرێتەوە کە خۆت بڵاوت کردۆتەوە.
وە دوا مۆڵەت رۆژی ٧ ی مانگی ٧. بۆ چارەسەری ئەمەش فەیسبووک پێشنیاری ئەوەی کردوە کە بە کارهێنەران ئاپ مۆمێنتس دابەزێنن و وێنەکان بگوازنەوە ناو ئەو بەرنامەیە یاخوود وێنەکان دابەزێننە سەر مۆبایل یان کۆمپیەتەرەکانیان.

روون کردنەوەیەک لە سەر وێنەی تایبەتی :

مەبەست لە وێنەی تایبەتی بریتیە لەو وێنانەی کە لەگەڵ ئەژماری فەیسبووکەکەت سینک بوونە ، واتە وێنەکانی ناو مۆبایلەکەت ئەپلۆد بووە بۆ ناو فۆڵدەری Sync لە بەشی وێنەکان لە فەیسبووک، بەڵام ئەو وێنانە بڵاو نەبوونەوەتەوە. واتە تەنها خۆت ئەو وێنانە دەبینی.
بە کورتیەکەی بەشی Sync ی فەیسبووک هاوشێوەی گووگڵ درایڤ و دڕۆپ بۆکسە کە دەتوانی تاوەکوو دوو گێگابایت وێنەکانتی تیادا پاشەکەوت بکەی.
بۆ ئەوەی دڵنیا بی لەوەی کە ئایا وێنەی تایبەتیت هەیە یاخود نیتە ، ئەوا بڕۆ ناو پڕۆفایلەکەت و بەشی وێنەکان بکەوە ئەگەر  فۆلدەرێک هەبوو بە ناوی Synced from phone کلیک بکە و پیشانت دەدات کە چەند وێنەت هەیە تیایدا.وەک لەم وێنەیەدا روون کراوەتەوە:
160609173634-facebook-secret-photos-screenshot-780x439
ئەگەر ئەم فۆڵدەرەت نەبوو ئەوا واتای ئەوەیە هیچ وێنەیەکی تایبەتیت نیە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.