گەرمبونی پلەی گەرمی کۆمپیتەر کێشەیەکی گەورەیە بۆ ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن و بەمەش ئامیرەکانی ناوەوەی تێکدەچێت بە تایبەتی لە هاویندا .

بەڵام بەهۆی تاقیکردنەوەیەکی گەنجێکی یابانی بە ناوی “ئاکینۆری سوزوکی” ماڵئاوایی لە م کێشەیە بکە .

بەپێی ماڵپەڕی “ساینس ئالێرت” ئەم گەنجە یابانیە پەیڕەوی ڕێگەیەکی ساکار دەکات بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی لابتۆپ ، ئەمیش لە ڕێگەی دانانی چەند ڕیزێک پارەی ئاسن لەسەر کۆمپیتەرەکە بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمیەکەی .

هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مس خێراتر لە ئەلەمنیۆم و پلاستیک گەرمی هەڵدەمژێت و بەمەش سنورێک بۆ گەرمبونی پلەی گەرمی ئامێرەکە دادەنێت ، ئەگەر پارە ئاسنەکەش ساردبێت کارەکە باشتر دەکات .

وەرگێڕان:دواڕۆژ،هێڤی فەرهاد

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.