گووگڵ کار لەسەر ئینتەرنێتێکی خێرا دەکات کەخێراییەکە بە گێگادەبیت و بۆ هەموو ماڵیک فەراهەم دەکرێت لە رێگەی هێڵی فایبەرەوە لە نوێترێن هەواڵدا ،کۆمپانیای ئەلفا بێتی هاوبەش و بنەچەی گووگڵ کار لەسەر تەکنەلۆژیایەکی نوێ دەکەن کە بریتی دەبێت لە هێڵێکی ئینتەرنێتی خێرایی لە رادەبەدەر کە بە گێگابت دەبێت.

ئەم تەکنەلۆژیایە لەرێگەی شەپۆڵی گوستراوەی میلیمەتری کار دەکات و وا دەکات گواستنەوەی زانیاریەکان جەندان جاری وایەر لیس و فایبەری ئێستا بێت. ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2014 ەوە داڕێژراوە و کاری لەسەر کراوە لەلایەن گووڵەوە.

هەرچەندە کۆمپانیای فەیسبووکیش پڕۆژەیەکی هێڵی ئینتەرنێتی خێرای بەناوی تێڕاگراف راگەیاندبوو بەڵام خیراییەکەی ناگات بە ئەمەی گووگڵ

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.