كۆمپانیای (ئێڵ جی) جۆرە مۆبایلێكی نوێی دروست كردووە بەكۆمەڵێك پێكهاتەو تایبەتمەندی نوێوە.
ئەو جۆرە مۆبایلە ناوی (ستایلۆس دوو پڵەس) ەو بڕیارە بەم نزیكانە كۆمپانیای (ئێڵ جی) بیخاتە بازاڕەكان و نمایشی بكات و تێیدا كۆمەڵێك پێكهاتەو تایبەتمەندی ناوازەی تێدایە.
شاشەی ئەو جۆرە مۆبایلە (5.7) ئینجەو روونییەكەی (1080 p) یەو لەجۆری (IPS) ەو میمۆری دەرەكی (16) گێگە بایتەو هێزی پاترییەكەی (3000) میلی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا.
هەروەها كامێراكە دواوەی (13) مێگە پێكسڵەو سێڵفیەكەشی (5) مێگا پێكسڵەو سێ رەنگی (زیوی و زێڕین و شەكەری) دروست كردووەو نرخەكەشی (340) دۆلارە.
چەند وێنەیەک لە مۆبایلەکە :