كۆمپانیای ئەپڵ نیازی وایە بۆ ساڵی (2017) مۆبایلی هۆشمەندی ئایفۆن هەشت بەپێكهاتەی نوێی دروست بكات.

ئایفۆنی هەشت، بەیەكێك لەداهێندراوە نوێكانی ئەپڵ ئەژمار دەكرێت بۆ ساڵی (2017)، چاوەڕوانیش دەكرێت ژمارەیەك پێكهاتەی نوێی بۆ دروست بكرێت، وەك كامێرای تەنیشت و رووبەری شاشە بەپێنج ئینج و و روونی (5K) ی و بیرگەیەكی ناوەكی بە (6) گێگابایت و بیرگەیەكی تریشی بە (128) گێگابایت هەیە.

لەبارەی ناوەڕۆكی مۆبایلەكە، زانیارییەكان باس لەوەدەكەن كە ئەو جۆرە مۆبایلە روونی كامێراكەی (20) مێگاپێكسڵەو روونی كامێرای سێڵفیەكەی (12) مێگا پێكسڵەو هێزی پاترییەكەشی (300) میلی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكداو بەسیستەمی (ios 10) كار دەكات.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە