دوای ئەوەی گەورە کۆمپانیای ئەمریکی داوایەکی ئاڕاستەی حکومەتی هیند کردبوو بۆ فرۆشتنی مۆبایلی ئایفۆنی نوێکراوە (ریفەربێش) لەم وڵاتە.
لەبەرامبەردا بەرپرسانی ئەم وڵاتە ئەم داوایەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند کە حکومەتی هیند بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات کۆمپانیاکە وڵاتەکەیان بکاتە ناوەندێکی ساغکردنەوەی مۆبایلە دووبارە نوێکراوەکان و فرۆشتنەوەیان بە نرخێکی هەرزانتر تەنانەت ئەگەر لەلایەن خودی کۆمپانیاکانەوە بڕوانامەیان هەبێت.
ئەمەش تا راددەیەکی زۆر دەبێتە هۆی زیانیکی گەورە بۆ کۆمپانیای ئەپڵ چونکە کۆمپانیاکە پێشتر رایگەیاندبوو کە رێژەیەکی زۆر لە مۆبایلە نوێکراوەکانیان هەیە و دەیانەوێت بەرەسمی ناوەندێکی فرۆشتنی بۆ بدۆزنەوە و بە نرخی کەمتر بیفرۆشنەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.