لەئێستادا تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك زیاتر لە 1.5 ملیار بەكارهێنەری هەیە، كە دەكاتە چارەكێكی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی و خەڵكی بەهۆی فەیسبووكەوە زۆر لەیەكەوە نزیك بوونەتەوە.

هەر بۆیە زۆرجار خۆت ئارەزووی سەیركردنی پرۆفایلی فەیسبووكی كەسانی تر دەكەیت و بەهەمانشێوە خەڵكیش سەیری فەیسبووكی تۆ دەكەن.

لەوانەیە هەندێك كات بە نیازی باش سەیری پرۆفایلەكەت بكەن، بەڵام ئەگەر كەسەكە نیازی خراپ بێت، ئەوا دەتوانێت لەرێگەی سەیركردنی زانیارییەكانتەوە و لەڕێگەی فەیسبووكەوە زیانت پێبگەیەنێت.

هەر بۆیە كەسانی پسپۆڕ لە ئاسایشی ئەلكترۆنی ئەوەمان پێدەڵێن كە پێویستە لە فەیسبووكدا چەند زانیارییەك بسڕینەوە یاخود قوفڵیان بده‌یت، لەوانە:

1. ڕۆژی لەدایكبوون.

پێویستە ڕۆژی لەدایكبوونەكەت لە فەیسبووكەكەتدا قوفڵ بده‌یت ، لەبەرئەوەی بەهۆی دەستكەوتنی ئەو زانیارییەوە لەوانەیە بتوانن ژمارەی حسابە بانكییەكەت یان لەوانەیە پاسۆردی فەیسبووكەكەت بدۆزنەوە، لەبەرئەوەی هەندێك كەس ئەو زانیارییانە دەكەن بە پاسۆرد.

2. ژمارەی مۆبایل:

بۆئەوەی كەس پەیوەندیت پێوە نەكات و ئەو كەسانەی ناین ناسیت، هەراسانت نەكەن.

3. زۆربەی هاوڕێكانت لابەرە:

دەرونناسان ژمارەی هاوڕێكانیان دیاری كردووە كە پێویستە هەتبێت كە 150 هاوڕێیە و پێویستە ژمارەی هاوڕێكانت لەو ڕێژەیە زیاتر نەبێت، بۆیە پێویستە تەنیا 150 هاوڕێ‌ بهێڵیتەوە و ئەوانیتر بسڕیتەوە.

4. وێنەی منداڵەكانت:

بڵاوكردنەوەی وێنەی منداڵەكەت هیچ سوودێك بە داهاتووی منداڵەكەت ناگەیەنێت و لەوانەشە لەداهاتوودا زیانی پێبگەیەنێت، هەربۆیە پێویست ناكات ڕەسمی منداڵەكانت دابنێیت و ئەگەر داشت ناوە، بیانسڕەوە.

5. قوتابخانەی منداڵەكانت:

بڵاوكردنەوەی ناوی قوتابخانەی منداڵەكانت مەترسیدارە و لەكاتی بوونی كێشەدا گرفتی زیاترت بۆ دروست دەكەن و منداڵەكانت دەكەونە مەترسییەوە.

6. شوێنی نیشتەجێبوونت:

ناوی ئەو شوێنەی لێی نیشتەجێیت دۆزینەوەت ئاسان دەكات بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت زیانت پێبگەیەنن.

7. بەڕێوەبەرەكەت:

مەهێڵە بەڕێوەبەرەكەت بزانێت چی دەڵێیت و چۆن بیر دەكەیتەوە و بیر لەچی دەكەیتەوە، هەر بۆیە وا باشترە لە فەیسبووكەكەتدا لەناو هاوڕێكانتدا بیسڕیتەوە.

8. لەكوێ‌ كات بەسەر دەبەیت و بۆكوێ‌ دەچیت بۆ پشوو:

ئەمە ڕێگا بۆ كەسانی خراپ لەوانە (دز) خۆشدەكات لەبەرئەوەی بەهۆی بڵاوكردنەوە ئەو شوێنەی كە سەفەرت بۆی كردووە و لە پشوودایت، دەزانێت كە ماڵەكەت چۆڵە و كەسی لێنیە. بۆیە بەئاسانی دەتوانێت دزی لە ماڵەكەتدا بكات.

9. باری سۆزداریت:

ئەگەر ویستت دەست بە پەیوەندییەكی نوێ‌ بكەیت و واز لە پەیوەندییە كۆنەكەت بێنیت، ئەوە لە فەیسبووكدا بڵاوی مەكەرەوە، لەبەرئەوەی بڵاوكردنەوەی دڵخۆشت ناكات و ئازارەكانت زیاتر دەبن ئەگەر هاوڕێكانت بە كۆتایی پەیوەندییە كۆنەكەت بزانن.

10. زانیاری دەربارەی كرێدیت كارتەكەت:

ئەمە ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ هاككەرە ئەلكترۆنییەكان.

ئاماده‌كردنى : دوا ڕۆژ- هونەر كەمال

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.