لەكۆمپانیایەكی گەورەی چین، دەستی كاری مرۆڤ بە رۆبۆت دەگۆڕێت و سەركەوتنیش بەدەست دێنێت.
رۆژنامەی (چاینا مۆرنینگ پۆست) ی چینی بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای (ڤۆكسكۆن) ی كە بەشێك لەبەرهەمەكانی كۆمپانیاكانی ئەپڵ و سامسونگ و مایكرۆسۆفت بەرهەمدێنێت، نزیكەی (60) هەزار كرێكار لادەدات و دەیانگۆڕێت بە رۆبۆت و سەركەوتنیش بەدەست دێنێت.
یەكێك لە گەورە بەرپرسەكانی كۆمپانیا چینییەكە باسیشی لەوەكردووە، لەحاڵی ئێستا ئەوان خاوەنی تەنها (50) هەزار كرێكارن، كە پێشتر خاوەنی (110) هەزار كرێكار بووە.
هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە كە رۆبۆتەكان لەكاری ئەلیكترۆنیدا سەركەوتنیان بەدەستهێناوەو تێچووشیان زۆر كەمترە لەوەی كە مرۆڤ ئەنجامی دەدات.
جێگەی باسكردنە ئەم ڕێو شوێنەی كۆمپانیا چینییەكە دەبێتە مایەی كەمبوونەوەی هەلی كار بۆ مرۆڤ و ڕەنگ لەكاتی خۆیدا كاردانەوەی خۆی بەدوادا بێت.