زۆر له‌به‌كارهێنه‌رانى تۆرِى ئینته‌رنێت واگومان ده‌به‌ن كه‌وا به‌رنامه‌كانى دژه ڤایرۆس وه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانى دیوارى ئاگرین( Firewall) كیفایه‌تن بۆ پاراستنیان له مه‌ترسىیه‌كان, به‌لاَم به‌بوونى ئه‌م به‌رنامانه تۆ هێشتا له پاراستنێكى ته‌واونیت, له‌كاتى په‌یوه‌ندى كردنت به تۆرِه‌وه له‌وانه‌یه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بن له‌نێو ئامێره‌كه‌ت , كه هه‌ڵده‌سن به‌ناردنى زانیارى تۆ به بىَ ئاگالێبوونى تۆ , وه ئه‌م به‌رنامانه ناوده‌نرێن به Spy ware , ئه‌م به‌رنامانه ده‌توانن به شێوه‌یه‌كى خۆیى خۆیان پێك بهێنن له‌نێو ئامێره‌كه‌ت, بۆ نمونه له‌كاتى سه‌ردان كردنت بۆ یه‌كێك له‌سایته‌كان, سایته‌كه ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌چێنىَ له‌نێو ئامێره‌كه‌ت, كه‌چى ئه‌م سایتانه‌ى ئه‌م به‌رنامانه ده‌نێرن له سیاسه‌تى تایبه‌تى خۆیان باسیان لێوه‌كردووه, به‌لاَم تۆ نه‌تخوێندۆته‌وه وه رِازى بوویت به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه له سیاسه‌ته‌كه‌دا باس كراوه, وه هه‌ندێك جار ئه‌م به‌رنامانه شاراوه‌ن له‌نێو به‌رنامه به‌خۆرِاییه‌كان كه دایان ده‌به‌زێنیت له‌نێو ئینته‌رنێته‌وه, وه له‌م به‌رنامانه :-
1. Comet Cursors .
كۆمپانیاى (comet cursors) هه‌ڵده‌سىَ به پێشكه‌شكردنى به‌رنامه‌ى (Activx), بۆ ئه‌و سایتانه‌ى كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌ستووه , وه‌ئ ه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ڵده‌سىَ به‌دابه‌زاندنى خۆى له‌نێو ئامێره‌كه‌ت, به‌ته‌نها سه‌ردان كردنى یه‌كێك له‌وسایتانه‌ى كه‌په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه, وه به‌رنامه‌كه هه‌ڵده‌سىَ به‌پیشاندانى چه‌ندین شێوه‌ى سه‌همى ماوس له‌كاتى سه‌ردان كردنى سایته‌كه, وه له‌كاتى هاتنى به‌رنامه‌كه بۆ نێو ئامێره‌كه‌ت هه‌ڵده‌سىَ به‌كارى خۆى, كه بریتىیه له‌ناردنى زانیارى تۆ, ئه‌میش به‌دانانى ژماره‌یه‌كى تایبه‌ت به پێناسى تۆ , وه هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ڵده‌سىَ به‌ناردنى ژماره‌ى IP تایبه‌ت, وه ئه‌گه‌ر تۆ په‌یوه‌ند ده‌بیت له‌رِێگاى ژماره‌ى IP تایبه‌تى جێگیر, ئه‌مه به‌سه بۆ كه‌شف كردنى پێناسه‌ى تۆ به كامڵى .
2. كتێبخانه‌ى پێكه‌وه‌به‌ستنى دینامیكى Aureate dll .
ئایا ده‌زانى كه‌وا زۆربه‌ى به‌رنامه به‌خۆرِاییه‌كان پێكهاتووه له‌م كتێبخانه‌یه؟, وه گرنگى ئه‌م كتێبخانه‌یه بریتىیه له‌رِاكێشانى رِێكلام له‌چه‌ند سایتێكى دیارى كرا‌و, وه پیشاندانیان له‌كاتى كاركردنى به‌رنامه‌كه , وه له‌گرنگیه‌كى تر‌ى بریتىیه له‌ناردنى راپۆرتێك بۆ ئه‌و سایته‌ى كه رِێكلامه‌كانى لێوه‌رده‌گرێت, ئه‌میش زانینى ژماره‌ى ئه‌و رێكلامانه‌ى كه پیشاندراون, چونكه دانه‌رى ئه‌م كتێبخانه‌یه پاره وه‌رده‌گرێت له پیشاندانى هه‌ر رێكلامێك, وه‌له‌كۆتاییدا ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه له‌بوونى بۆشاییه‌كى ترسناك له‌نێو كتێبخانه‌كه, كه‌كه‌سانى سیخورِ وهاكه‌ر ده‌توانن له‌رِێیه‌وه راپۆرت بنێرن بۆ ئه‌و سێرڤه‌ره‌ى كه‌كه‌سى هاكه‌ر دیارى ده‌كات, وه هه‌روه‌ها ده‌توانىَ ته‌واو ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كه‌دا بگرێت, وه هه‌روه‌ها ته‌وجیهى بكات بۆ راكێشانى به‌رنامه‌ى تێكده‌ر بۆ نێو ئامێره‌كه‌ت به‌ده‌ر له‌رِێكلام .
3. به‌رنامه‌ى TSAdBot .
ئه‌م به‌رنامه‌یه بلاَوده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رنامه به‌خۆرِاییه‌كان, وه كاره‌كه‌ى بریتىیه له راكێشانى دعایه و رێكلام له‌سایتێكى دیارى كرا‌و وه خه‌زن كردنى له‌نێو ئامێره‌كه‌ت, پاشان پیشاندانى ئه‌و رِێكلامانه له‌كاتى كارپێكردنى ئه‌و به‌رنامه‌ى كه‌له‌گه‌ڵى دابه‌زیوه, وه‌ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌لچده‌سىَ به‌ناردنى به تۆماركردنى زانیارى له‌سه‌ر سیسته‌مى كارپێكردن و ژماره‌ى IP و ژماره‌ى ئه‌و رێكلامانه‌ى پیشاندراون, وه ژماره‌ى ئه‌و رێكلامانه‌ى كه به‌كارهێنه‌ر كلیكى له‌سه‌ركردوون .
چۆنیه‌تى لابردنى ئه‌م به‌رنامانه
1. Comet cursors .
· ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد به رِه‌شكردنه‌وه‌ى پێناسه‌ى كه‌سى, وه له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى شێوه سه‌همه‌كانى ماوس, كه‌به‌رنامه‌كه پیشانى ده‌دات, ئه‌وا له‌كۆمپانیاكه‌دا به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌م كرداره, كه ده‌توانین به‌ده‌ستى بخه‌ین له‌نێو ئه‌م په‌رِگه‌یه ( ),
· وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ویستت به‌رنامه‌كه لابه‌رى به‌ته‌واوى , ئه‌وا ده‌چین بۆ control panel وه دوایى add/remove program وه هه‌ڵده‌سین به‌لابردنى, به‌لاَم ئه‌گه‌ر دیارنه‌بوو ئه‌وا ده‌توانین هه‌ڵسین به‌دابه‌زاندنى به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌م كاره له‌م په‌رِگه‌یه ( ).
2- كتێبخانه‌ى پێكه‌وه‌به‌ستنى دینامیكى Aureate dll .
ده‌توانین لاى به‌رین له‌رێگاى به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه له‌م په‌رِگه‌یه ( ), وه بۆزانیارى لابردنى ئه‌م كتێبخانه‌یه ده‌بێته هۆى وه‌ستانى هه‌ندىَ به‌رنامه‌ى به‌خۆرِایى له‌سه‌ر ئامێره‌كه .
3- به‌رنامه‌ى TSAdBot .
ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌بوو له‌نێو ئامێره‌كه‌ت ئه‌وا زۆربه‌ى كات له‌نێو مه‌له‌فى (Tsad.dll)ه له‌نێو فۆڵده‌رى ویندۆز, وه مه‌له‌فى كاپێكردنى (Tsad.dll)كه له‌نێو ئه‌م ده‌لیله‌یه,c:\program files\Timesink\AdGatewary, وه پێویسته ئه‌م مه‌له‌فانه لابه‌رین, وه واباشتره كه هه‌ڵسین به‌كردارى گه‌رِان به‌دواى ئه‌و مه‌له‌فانه‌ى كه به Tasd ده‌ست پێده‌كه‌ن, له‌رِێگاى فه‌رمانى Find وه چه‌ندین به‌رنامه‌ى تایبه‌ت هه‌ن بۆ لابردنى ئه‌م به‌رنامانه, كه هه‌ڵده‌سن به رِه‌شكردنه‌وه‌یه‌كى ته‌واوى ئامێره‌كه‌ت, وه‌كه‌شفى هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كات, كه هه‌وڵ ده‌دات به‌په‌یوه‌ندى كردنت به‌تۆرِه‌وه به‌بىَ زانیارى تۆ, یاخود سیخورِى كردن به‌سه‌رت, وه له‌م به‌رنامانه به‌رنامه‌ى Output له‌په‌رِگه‌ى ( ) .
نـاوى ئه‌و به‌رنامانه‌ى كه‌هه‌ڵده‌سن به‌ناردنى زانیارى به‌بىَ ئاگالێبوونى به‌كارهێنه‌ر
DssAgent New Dotnet Adware
EverAd onFlow Alexa
Flyswat Timesink Aureate
Gator web3000 comet cursor
Gratisware webhamcer cydoor
HotBar Doubleclick