کورتەیەک لەسەر ژیانی بیل گەیتس :-

ویڵیام ھێنری گەیتسی سێھەم (بە ئینگلیزی: William Henry Gates III) ناسراو بە بیل گەیتس (بە ئینگلیزی: Bill Gates) سەرۆک و یەکێک لە دوو دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە. ئەو زۆر ساڵان دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان بووە.

بیل گەیتس ساڵی ١٩٥٥ لە شاری سیاتێل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە. ئەو ھەر لە منداڵییەوە کەسێکی زیرەک و ‌خاوەنی ھزرێکی باش بووە. لە ساڵی ١٩٦٨ و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەم بەرنامەی کۆمپیوتەریی خۆی نووسی، ئەویش بریتی بوو لە یارییەک کە بەزمانی بەیسیک دروستی کردبوو. لە ساڵی ١٩٦٩ گەیتس و پۆڵ ئالێنی‌ ھاورێی‌ پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی کۆمپیوتەرییەوە کرد بۆ ئەوەی بەرنامەیان بۆ دروست بکەن، کۆمپانیاکە داوای دوو بەرنامەی کرد: لە ماوەی ھەشت ھەفتەدا ھەردوو بەرنامەکەیان تەواو کرد. ئەمە بوو کە رێگای خۆش کرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. دواتر بڕیاریان دا کە شوێنی کۆمپانیاکەی خۆیان بگۆڕن بۆ شوێنێکی گەورە و فراوانتر. لەو کاتە کۆمپانیاکە ژمارەی فەرمانبەرەکانی گەیشتە ١٣ فەرمانبەر و نزیکەی ١ ملیۆن دۆلاریان قازانج کردبوو. دوابەدوای‌ ئەو سەرکەوتن و داھاتە باشەی‌ کە بیل گەیتس لە بواری‌ بەرنامەسازیی دا دەستی کەوت، دەستی کرد بە دروستکردنی بەرنامەی وۆرد و ویندۆز. لە ساڵی‌ ١٩٨٦دا ناوی‌ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەوتە بازاڕەوە و بیل گیتس ژمارەی فەرمانبەرانی گەیشتە ١٢٠٠ کەس بوو بە دەوڵەمەندترین کەس لە ئەمریکا. بیل گیتس لەگەڵ ئەو دەوڵەمەندییە، کەسێکی فەقیردۆست و خێرکەرە.

داھاتی ساڵانەی گەیتس :-

بێڵ گەیتس پێشتر یەکێک بووە لەپیاوە دەوڵەمەندەکانی جیھان لەئێستادا خەریکی کاری خێرخوازیە لەپێشوودا داھاتی ساڵانەی بەم شێوەیە بووە:-

لەدایکبوونویلیام هێنری گەیتسی سێیەم (III)
٢٨ ئۆکتۆبەری ١٩٥٥
ویلایەتی واشینتۆن لە ئەمریکا
پیشەبەڕێوبەری پێشووی مایکرۆسۆفت ،کاری خێرخواز بەهاوکاری مێلیندا گەیتسی خێزانی
ساڵانی چالاکی١٩٧٥ تا ئێستا
دارایی٦١ ملیار دۆلار بەپێی ساڵی ٢٠١٢
سەرناوگەیتس
ئایینلائەدریگەری
ھاوسەرمێلیندا گەیتس
منداڵەکان٣

 

١٩٨٦ : ٣١٥ میلۆن دۆلاری ھەبووە
١٩٨٧ : ملیارێک لەگەڵ چارەکە ملیارێکی ھەیە
١٩٩٠ : ٢ملیار و نیو دۆلار
١٩٩٥ : ١٤.٨ملیار دۆلار
١٩٩٧ : ٤٠ ملیار دۆلار
١٩٩٩ : ٨٥ملیار دۆلار
٢٠٠٠ :٦٠ملیار دۆلار
٢٠٠٨ : ٥٨ملیار دۆلار
٢٠٠٩ :٤٠ ملیار
٢٠١٠ : ٥٣ملیار
٢٠١٢: ٦١ ملیار

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کارزان کمال شارەزام لە بواری ئایتی و دیزاین بەگشتی و دروستکردنی وێب سایت و ماڵپەڕ وە شارەزام لە سیستمی لینوکس و ئەندرۆید هەیە بۆماوەی 3 ساڵ كارم كردوە تێدا ڕێکخەری چەندین خولم لە بواری دیزاین و كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بێ بەرامبەر , وەک دەستەی بەڕێوبەرانی تیک ئای کار دەکەم ، ئامانجم گەیاندنی زانیاری و فێرکردنی تاکی کورد لە بواری تەکنەلۆژیا.

Comments are closed.