بە گوێرەی نوێترین زانیاری کە لەلایەن کۆمپانیای سەرپەرشتیاری تۆڕی پڕۆفیشناڵی کۆمەڵایەتی لینکدئینەوە پشت راست کراوەتەوە، تیایدا هاتوە هاککەران توانیویانە دەست بگرن بەسەر ١١٧ ملیۆن ئەکاونتی لینکدئینەوە و بڵاوی بکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی چوار ساڵ لەمەوبەر بەهەمان شێوە هاککەران توانیان دەست بگرن بەسەر زیاتر لە ٦.٥ ملیۆن ئەکاونت.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە توانیویانە چەندین نوێکاری لە سیستەمی ئاسایشی تۆڕەکە بکەن بۆئەوەی ئەندامەکانیان بەددور بن لە هێرشی هاکەران لە داهاتوودا.

لەهەمان کاتدا ئاماژە بەەوە کراوە کە بەکارهێنەرانی لینکدئین دەبێت بە زووترین کات وشەی نهێنی ئەکاونتەکانیان بگۆڕن بۆ ئەوەی پارێزراو بن و لەهەمان کاتدا تایبەتمەندی ناردنی کورتە نامەی مۆبایل چاڵاک بکەن ، بۆئەوەی بە تەواوی پارێزراو بن و کەس نەتوانێت بچێتە ناو ئەکاونتەکانیان.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.