وه‌ك ده‌زانین به‌كارهێنانی ٣جی ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌ له‌وانه‌یه‌ تۆش یه‌كێك بیت له‌ به‌كارهێنه‌ری ئه‌م نه‌وه‌ی ئینته‌رنێته‌..كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك كار به‌ ٣جی ده‌كه‌ین ده‌بینین به‌ شێوه‌یه‌كی خوودكار مێگابایتێكی زۆرمان لێده‌بات به‌ڵام نازانین ئه‌و به‌فیڕۆدانه‌ له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌..جا بۆیه‌
.
لەم بابەتەدا باس لە ١٣ ڕێگە دەکەین بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنان تا بڕێکی کەمتر مێگابایت بەکاربهێنین لەسەر ئامێرەکانمان لەگەڵمان بن …
.
١- وەستاندنی سیستەمی Photo Stream
ئەم کارە لەڕێگەی Settings -> iCloud -> Photos -> My Photo Stream -> On کارا دەکرێت و تەنها کاتێك کە پەیوەندیتان بە وایەرلێس هەبێت وێنەکانتان ئەپلۆد دەکات بۆ هەژماری ئایکلاودەکانتان بەڵام شارەزایان دەڵێن زۆرکات بە بەکارهێنانی داتاش واتە ئینتەرنێتی سیمکارد ئەم کارە بەردەوام دەبێت بۆیە واباشترە کاتێك پەیوەستنین بە وایفای ئەم کردارە بوەستێنن . لە ئای ئۆ ئێس ٧ بەم شێوەیە دەوەستێنرێت
Settings>Photo and Camera> My Photo Stream >Off
.
2- بەکارهێنانی ئینتەرنێتی بەرنامەکان سنوور دار بکەن
لە Settings > Cellular دەتوانیت تەواوی ئەو بەرنامانەی پێویستان نیە بوەستێنن تا نەتوانن داتابەکار بهێنن
.
3- نۆتفیکەیشنەکانتان بوەستێنن
بەرنامەکانی وەك فەیسبووک و ڤایبەر … بە شێوەیەکی بەردەوام نۆتفیکەیشنتان بۆ دەنێرن و هەر ئەم نۆتفیکەیشنانە بەشێوەیەکی ئارام زۆرینەی داتاکەتان بەکار دەهێنێت و کاتێکی دیاریکراویشی نیە
.
٤- Face Time چاڵە ڕەشەکەی داتا
لە Settings -> Cellular فەیستایم بدۆزنەوە و ناچالاکی بکەن لەکاتێکدا کە بە داتا پەیوەست ببن پەیوەندی ڤیدیۆیتان بۆ نایەت کە زۆرترین ڕێژەی باڵانس دەبات
.
٥-Background App Refresh بوەستێنن
یەکێك لە تایبەت مەندیەکانی ئای یۆ ئێس ئەپدەیت کردنەوەی خۆکارانەی بەرنامە دابەزێنراوەکانە بۆ کوژاندنەوەی ئەم ڕێگەیە بەکار بهێنن
General -> Background App Refresh -> Switch to Off
.
٦-ڕێگە بە بەرنامەکان مەدەن داتا بەکار بهێنن
لەم ڕێگەیەوە بەرنامە ناپێویستەکان بوەستێنن تا داتا بەکارنەهێنن و خێرای هێڵەکانتان کەم نەبێتەوە
Settings -> Cellular -> Switch off Apps
.
٧- وەرگرتنی خۆکارانەی ئیمەیڵ بوەستێنن
ئامێرەکانتان بەشێوەیەکی خۆکار ئیمەیلەکانتان چێك دەکات و ئەم تایبەت مەندیە ڕێژەیەکی زۆری داتا بەکار دەهێنێت بۆ ناچالاک کردنی ئەم ڕێگەیە بەکار بهێنن
Settings -> Mail, Contacts, Calendars -> Fetch New data
بڕۆن و بەشی Push ناچالاک بکەن ڕێگەیەکی تریش وەستاندنی ئاگادارکردنەوەی لیستی ژمارەکان و ڕۆژمێرە کە بەشێوەیەکی زۆریش هاوکاری باتری ئامێرەکە دەکات بۆ ئەم کارە
Settings -> Mail, Contacts, Calendars -> Fetch New Data -> Manually
.
٨- وەستاندنی پاشەکەوتی زانیاریەکانی ICloud
بۆ ئەم کارە ئەم ڕێگەیە بەکار بهێنن Settings -> iCloud -> Documents and Data و ناچالاکی بکەن هەمان شێوە دەتوانن بەرنامەکانی کە زانیاریەکان پاشەکەوت دەکەن بوەستێنرێت لە کاتی بەکارهێنانی بەرنامەکانی iWork ئامێرەکانتان بەشێوەیەکی خۆکارانە سینکی فایلە نوسراوەکان دەکات کە بە دڵنیاییەوە ئێوە کارتان پێی نیە.
.
٩-پێشگرتن لە ئایتونس بە زانیاریەکانتان
بۆوەستاندنی بەکارهێنانی ئایتونس لەڕیئگەی داتاوە Settings -> iTunes and App Store بڕۆن و Cellular Data بوەستێنن.
.
١٠-وەستاندنی داتا
گەر بڕۆنە Settings -> Cellular Data -> Turn off دەتوانن بەشێوەیەکی تەواو داتای سیمکارتەکەتان بکوژێننەوە
.
١١-توانای داونلۆدی ئۆفلاینی سەفاری
Reading List توانایەکی نوێیە لە سەفاریدا و ڕێگەت دەدات کە ئەو پەیجانەی کە دەتەوێت پاشەکەوت بکەیت و کاتێك لەسەفەردایت یاخود پەیوەست نیت بە ئینتەرنێتەوە بە شیوەی ئۆفلاین بیانخوێنیتەوە بۆ ئەم کارەش Safari -> Open web page you want to read -> Click Share at the page’ bottom -> Add to Reading List پێویستە و پاشان ئەو بەشەی دەتانەوێت پاشەکەوت دەبێت بۆئەوەی کە سەفاری سود لە ئینتەرنێتی سیمکارتەکەتان وەرنەگرێت ئەم کردارە بکەن
Settings -> Safari -> Use Cellular Data -> Turn off
.
١٢- وەستاندنی Auto Play لە فەیسبووک
لە ئەپی فەیسبووک لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس تایبەت مەندیەک هەیە کە ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراوەتەوە بە شیوەیەکی خۆکارانە پلەی دەبن بە م کردارە دەتوانن تەنها کاتێك بە وایفای پەیوەستن بەکاری خۆکارانە پلەی بکرێن
Settings -> Facebook -> Settings -> Video -> Auto -play on Wi-Fi only
.
١٣-ڕێژەی بەکارهێنانی داتا
بە ڕؤشتنە ئەم ڕێگەیە Settings -> Cellular -> Cellular Data Usage دەتوانن ڕیژەی بەکارهێنان لە ماوەیەکی دیاریکراودا ببینن
لەبیرتان بێت مانگانە ئەم کردارە ڕێست بکەنەوە تا ئاگاداری ڕێژەی بەکارهێنانتان بن

ئاماده‌كردنى : ‪#‎AppleBoKurd‬

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.