پسپۆڕانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی چه‌ته‌كانی هاككردنی مۆبایل له‌رێی به‌رنامه‌ی ڤایرۆساوییه‌وه‌، زانیارییه‌كانیان بدزن.

سایتی سكای نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پسپۆڕه‌كان هۆشدارییان به‌ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان داوه‌، كه‌ یه‌ك له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی گۆی زه‌وی پێیانه‌، له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا ببنه‌ نێچیری چه‌ته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه‌ له‌وانه‌یه‌ بتوانن ڤایرۆسێك به‌رهه‌م بهێنن كه‌ توانای بڕینی به‌ربه‌سته‌ ئه‌منییه‌كانی به‌رده‌م مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانیان هه‌بێت.

له‌و به‌رنامه‌ ڤایرۆساوییانه‌ی كه‌ چه‌ته‌كان به‌نیازن بڵاوی بكه‌نه‌وه‌، به‌رنامه‌ی (ئه‌سپی ترواده‌)یه‌ كه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ چه‌ته‌كان ده‌توانن بچنه‌ ناو سیستمی ناوخۆیی مۆبایل هۆشمه‌نده‌كان و به‌كارهێنه‌ر چی بكات ده‌توانن بیزانن و بیبینن.

پسپۆڕان باسیان له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆرمه‌ترسیداره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌رێگه‌ی مۆبایله‌كانیان ده‌چنه‌ ناو حسابی بانكیی خۆیان، یان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ستیار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زانیاریی كه‌سیی به‌كارهێنه‌ری تێدایه‌.

یه‌كێك له‌و به‌رنامه‌ ڤایرۆساوییانه‌ كه‌ كۆمپانیایF5 Networks  ئاشكرایكردووه‌، رێكلامێكه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینه‌رنێت و هه‌ركان به‌كارهێنه‌ر كرته‌ی له‌سه‌ر كرد و كردییه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ رێگه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بدات، دزه‌ بكاته‌ ناو مۆبایله‌كه‌ی و پاشان ڤایرۆسه‌كه‌ چاودێریی هه‌موو كرته‌كردنێكی دیكه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت.

s:westga

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.