هەرچەندە لە ماوەی رابردوو چەندان جار دیزاینی پێشبینی کراوی ئایفۆن ٧ بڵاو کراوەتەوە ، بەڵام هیچ کامێکیان بەفەرمی لەلایەن کۆمپانیا یاخود بەرپرسانی کۆمپانیای ئەپڵەوە پشت راست نەکراوەتەوە.
یەکێک لەو پێشبینییانەی کە زۆرێک لە ماڵپەڕو دەزگا هەواڵیەکان بڵاویان کردوە ئەو دیزاینە بوو کە گوایە ئایفۆن ٧ رۆخی نابێت ، بەڵکو بەشی پێشەوەی هەموو شاشە دەبێت.
وەک ئەم وێنەیە:

151026-iphone-7-concept-marek-weidlich-1200x675

بەڵام سەرچاوەیەک لە کۆمپانیاکەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم دیزاینە ، دیزاینی ئایفۆنی ٨ دەبێت نەوەک ئایفۆنی ٧.

سەبارەت بە ئایفۆنی ٧ ، رایایگەیاندووە کە دیزاینی ئایفۆنی ٧ ، جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ ئایفۆنی 6S جگە لە چەند تایبەتمەندیەک لە مۆبایلەکە و دیزاینی دواوەسی گۆڕاوە بەجۆرێک کامێراکەی دەکرێتە کامێرایەکی دوانی، بەم شێوەیە دەتوانرێت گۆشەی زیاتر وێنە بگیرێت و جوانی زیاتر بە وێنەکان بدات بەتایبەت لە وێنەی پانۆراما و وێنەی 360.

ئەمەش رووکاری دواوەی ئایفۆنی ٧ دەبێت (پێشبینی کراوە ، تا ئێستا بە فەرمی پشت راست نەکراوەتەوە)

iphone-7-pro-render

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.