کۆمپانیای فەیسبووک یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە بەشێوەیەکی بەرچاو و زۆر پێشکەوتوو پشتگیری لە سەرخستنی پرۆژەی تەکنەلۆژیای (virtual reality) دەکات و بەردەوام لە نوێکاریەکانی خۆیدا ئاسانکاری زۆری بۆ دەکات.
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە فەرمی خزمەتگوزاری ڤیدیۆی 360 بۆ فەیسبووک فەراهەم کرا و تیایدا بەکارهێنەران لە رێگای چاوێلکەی VR ەوە توانیان ڤیدیۆکان بەشێوەی 360 پلەیی ببین. لە ئێستا فەیسبووک تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کردوە کە ئەویش بریتیە لە خزمەتگوزاتی وێنەی 360 پلەی ، واتە ئەو وێنانەی بەشێوەی پانۆراماوە دەگیرێن دەتوانی لە رێگەی چاوێلکەی VR ەوە سەیری بکەیت و چێژ لە دووریەکانی وێنەکان ببینی.

هەرچەندە تا ئێستا ئەم خزمەت گوزاریە بۆ بەکارهێنەران فەراهەم نەکراوە، بەڵام کۆمپانیای دروستکەری چاوێلکەی VR ناسراو بە ئۆکۆڵۆس ، رایگەیاندوە کە ئەم خزمەت گوزاریە لە فەیسبووک زیاد کراوە و  لە نوێکاریەکانی داهاتوودا دەخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.