وەزیری زانست، پیشەسازی و تەكنەلۆجیا فیكری ئشك دیمەنی یەكەم نموونەكانی ئۆتۆمبیلی بەرهەمی نێوخۆی لەرێگەی دێسكی نووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە بۆ رای گشتی بڵاو كردەوە. ئشك ئاماژەی بەوە كرد کە سێ نموونە هەن كە بەرهەمهێنراون و گوتی: “ئینشائەڵڵا لە ساڵی 2016دا 30 بۆ 40 ئۆتۆمبیل درووستدەكەین كە لە هەموو وەرزەكان، هەموو جۆرە كەشوهەوایەك و رێگایەك تاقییان دەكەینەوە. ئامانجمان ئەوەیە پێش ساڵی 2020 واتە تاوەكو كۆتایی ساڵی 2019 بەرهەمهێنانی زنجیرەیی ئەمە لە توركیا دەست پێ بكەین”.
ئشك كە لەدێسكی نووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو میوانداری كرا، وەڵامی پرسیارەكانی سەبارەت بە بابەتەكانی رۆژەڤ دایەوە.
ئەو وەزیرە وەڵامی پرسیارێكی سەبارەت بە ئۆتۆمبیلە نوێیەكە دایەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە ئیتر لە بواری ئۆتۆمبیلدا مۆدێلێكی گۆڕانكاری هاتووەتە ئاراوە و هەروەك لە بواری تەكنەلۆجیای ئۆتۆمبیلیشدا بەرەوپێشچوونی بەرچاو تۆماركراوە.
ئشك باسی لەوە كرد كە كەموكوڕی میكانیكی گرنگی بەرە بەرە گرنگی لەدەستدەدات و لەبەرامبەر ئەمەدا تەكنەلۆجیای بوارەكانی پاتری سووتەمەنی و پیل و بواری ئامێرەكان و پرۆگرامكردن و ئەو ئامێرانەی خاوەنی هێزێكی دیدجیتاڵین، مەكینەی كارەبایی قورساییان زیاد دەكات. ئاماژەی بەوەش كرد كە توركیا هەلێكی لەبەردەمدایە لەوبارەیەوە و لەماوەی 4 بۆ 5 ساڵی داهاتوودا قۆناغێكی ئینتیقالی لەو بابەتەدا دێتە كایەوە. ئشك باسی لەوە كرد كە هەموو ماركەكانی بواری ئۆتۆمبیلیش ماوەیەكی لەو جۆرەیان پێویست بووە بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بكەن و گوتی: “لەوانەیە 10 ساڵی پێنەچێت كە لەسەر شەقامەكانمان ئۆتۆمبیلی ماركەكانی ئەپڵ و گووگڵ ببینین”.
فیكری ئشك نەیشاردەوە كە ئۆتۆمبیلی نێوخۆیی بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو تەكنەلۆجیا نوێیانە، پلاتفۆرمێكی باشە، بۆ نموونە پاتری نەك تەنها لە ئۆتۆمبیلدا بەڵكو بەرهەمێكە كە لە فڕۆكەكانی بێ فڕۆكەوان و خانووە زیرەكەكاندا دەتوانرێت بەكاربهێنرێت و پێویستە ئەمە بەبازرگانی بكرێت، ئەمەش تەنها دەتوانرێت لەرێگەی ئۆتۆمبیلی نوێوە ئەنجامبدرێت.
وەزیری زانست، پیشەسازی و تەكنەلۆجیا ئاماژەی بەوە كرد كە لەدوای وتەكانی سەركۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان كە گوتبوی ‘بەدوای قارەمانێكدا دەگەڕێم’ دەستیان بە كاركردن كردووە و پاشان نەخشەرێگایەكیان ئامادەكردووە.
ئشك نەیشاردەوە کە بەپێی نەخشە رێگاكە نموونە یەكەمەكانی ئۆتۆمبیلەكان لە مانگی ئابی 2015دا دەردەچوو و گوتی: “نموونەكان لە ئێستادا دەرچوون، بۆ یەكەمجار لە رێگەی دێسكی نووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە دەتوانین یەك دوو وێنەی ئەو نموونانە بڵاوبكەینەوە”.