ئاشکرایە لە ئێستا دا هاوشێوەی ئینتەرنێتە خۆڕاییەکەی کۆمپانیای فەیسبووبک ناسراو بە فری بەیسیک ، کۆمپانیای گووگڵیش خزمەتگوزاریەکی راگەیاندووە بۆ بڵاو کردنەوەی ئینتەرنێتی خۆڕایی لە زۆرێک لە ناوچەکان لە سەرانسەری جیهان بلە رێگای باڵۆنی هەڵدراو بۆ ئاسمان و بڵاوکردنەوەی هێڵێکی خێرای ئینتەرنێت لە رێگای وایفای.
هەرچەندە لە ماوەی رابردووە یەکێک لە باڵۆنەکانی گووگڵ لە وڵاتی شیلی کەوتە خوارەوە و توشی تێکشکان هات، بەڵام لە پاڵ ئەمەشدا لە کۆەمەڵێک وڵات و ناوچەی تر بەردەوام لە فروان کردنی تۆڕەکەدان.
لە نوێترین هەواڵیشدا ، گووگڵ رایگەیاندوە کە توانیویانە سەرکەوتوانە وایفای بۆ چەند ناوچەیەکی گرینگی مۆمبای لە وڵاتی هیند دابین بکەن تاوەکوو خەڵکی ئەم ناوچەیە سوود کە وایفای خۆڕایی وەرگرن .

هەرچەندە تا ئێستا دیار نیە کە ئەم پڕۆژەیە کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا ، بەڵام پێدەچێت ئەم خزمەتگوزاریەی بۆ دابین بکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا.
ئێمە وەک ماڵپەڕی تێک ئای لە هەوڵی ئەوەداین وەڵامێکی دروست لە کۆمپانیای گووگڵ و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە وەرگرین تاوەکو دڵنیا بین لەوەی کە جێبەجێ دەکرێت یان نا لە کوردستان و وە کاتی جێبەجێکردنەکە کەی دەبێت .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.