له‌به‌رامبه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ى بوونى هه‌ڵه‌ى ئه‌منى له ماڵپه‌ره‌كه‌یان ، كۆمپانیاى فه‌یسبووك گه‌نجێكى كورد به بڕى ٢ هه‌زار دۆلار خه‌ڵات ده‌كات .
عومه‌ر موحه‌مه‌د بۆ جارى دووهه‌م و سێهه‌م توانى تۆڕی فەیسبووك لە پرۆگرامێكی مەترسیدار لەسەر پێگەكە ئاگادار بكاته‌وه و و چۆنیەتی مەترسییەكەیان بە ڤیدیۆ بۆ ناردن و ئیدارەی فەیسبووكیش سوپاسنامەیەك و بڕى ٢٠٠ هه‌زار دۆلارى بۆ دەنێرن.
شایه‌نى باسه ئه‌وه جارى سێیهه‌مه ئه‌و گه‌نجه كورده كۆمپانیاى فه‌یسبووك ئاگادار ده‌كاته‌وه له بوونى هه‌ڵه‌ى ئه‌منى و به‌و هۆیه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا برى ٢٧ هه‌زار دۆلار(دووده‌فته‌ر و هه‌فتا وه‌ره‌قه)ى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى فه‌یسبووكه‌وه به دیارى پێبه‌خشراوه .
عومەر محەممەد، قوتابی قۆناغی چوارەمی ئەندازیاریی كۆمپیوتەر لە زانكۆی دهۆك، باسی دۆزینەوەی ئەو كەلێنە ئەمنییەی فەیسبووك دەكات و دەڵێت “هەندێك پرۆگرام هەن لەسەر فەیسبووك، زۆر مەترسیدارن، بۆ نموونە دەتوانی نامە بۆ كەسێك بنێرێ و بە ئاسانی پاسوۆردەكەی وەربگری یان هاكی بكەیت”.
وێنه‌ى عومه‌ر موحه‌مه‌د
هه‌واڵى په‌یوه‌ندیدار ده‌رباره‌ى عومه‌ر موحه‌مه‌د