بەمەبەستی كاری وەبەرهێنان لە بواری ژیری دەستكرد و رۆبۆتدا، كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی تۆیۆتا، بەبڕی یەك ملیار دۆلاركۆمپانیای توێژینەوە لە دۆڵی سیلیكۆنی ئەمریكا دادەمەزرێنێت.

ئەو كۆمپانیایەی بەناوی پەیمانگای توێژینەوەی تۆیۆتا لە دۆڵی سیلیكۆنی باكووری ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا دادەمەزرێت، لە ماوەی پێنج ساڵدا بەبڕی یەك ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەكات.

سەرۆكی كۆمپانیای تۆیۆتا ئاكیۆ تۆیۆدا، لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: “لە كانوونی دووەمی 2016ەوە لە نزیك زانكۆی ستانفۆرد لە پالۆ ئالتۆ، كۆمپانیایەكی توێژینەوە دادەمەزرێنین كە 200 كارمەند تیایدا كار دەكەن”.

كۆمپانیای تۆیۆتا، جیل پرات، لە DARPA Robotics Challengeەوە دەكاتە بەرپرسی ئەو كارە نوێیە، لەگەڵ دامەزراندنی نزیكەی 200 كارمەند و ئەندازیارانی پلە باڵای پەیمانگای تەكنەلۆجیای ماساكێستس و زانكۆی ستانفۆرد.

پرات، پێشتر بەڕێوەبەری بەرنامەی ئاژانسی پرۆژەكانی توێژینەوە داهاتووەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بووە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە