هەرچەندە ماوەی نزیکەی ساڵێکی ویندۆزی ١٠ ی مایکڕۆسۆفت بە فەرمی بڵاوە کراوەتەوە، بەڵام هەر لەسەرەتاوە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران بەرەو پیری چوون و خواستێکی زۆری لەسەر بوو.
لە ئێستا دا ژمارەی بەکارهێنەرانی ویندۆزی ١٠ ، توانی ٣٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر تێپەڕێنێت و بەردوام لە زیاد بوون دایە.
ئەم ژمارەیەش تەنها بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر ناگرێتەوە ، بەڵکوو تەواوی بەکارهێنەرانی تابلێت و مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئێکس بۆکسیش دەگرێتەوە لەسەرانسەری جیهان.
ویندۆزی ١٠ بە شێوەی خۆڕایی بۆ ماوەی ساڵێک راگەیندرا و هەموو ئەوانەی کە پێشتر ویندۆزەکانیان حەوت یاخود هەشت بوو توانیان ئەپگرەید بکەنەوە و بیکەن بە وئندۆزی ١٠.