گەنجێکی رووسی بەناوی خوزراوی (کۆکەرەوە) هەڵساوە بە بڵاوکردنەوەی سەدان ملیۆن ئیمێڵی بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهان و توانی ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکات لە هاککردنی ئەم رێژە زۆرە ئیمیڵە لە گشت کۆمپانیاکانی دابینکەری ئیمێڵ.
رێژەکان جیاوازن بەڵام بەشیکی زۆریان لە ئیمیڵەکان ئەو ئیمێڵانەن کە لەلایەن (Mail.ru) و سەرپەرشتی دەکرێن، چونکە ئەم کۆپانیایە گەورەترین دابین کەری ئیمێڵە لەسەرانسەری رووسیا .
هەر چەندە بە فەرمی هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکان رایاننەگەیاندوە کە ژمارەی ئەم ئیمێڵانەی کە هاک کراوە چەندە بەڵام بە گوێرەی هەواڵەکان هەریەکە لە کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت وگووگڵ و هۆتمەیڵیش بێبەش نەبوون و رێژەیەکی زۆریان لێ هاک کراوە بە جۆرێک نزیکەی :
٤٠ ملیۆن بەکارهێنەری یاهوو
٣٣ ملیۆن بەکارهێنەری هۆتمایڵ
٢٤ ملیۆن بەکارهێنەری جیمەیڵ
٥٧ ملیۆن بەکارهێنەری روسیا مەیڵ
چەندانی تر
وە لەهەمان کاتدا سەرچاوەکانی هەواڵ و دەزگاکانی ئاسایشی ئینتەنێت رایانگەیاندوە کە بەشێکی زۆری ئیمەیڵە هاککراوەکان بریتین لە ئیمێڵی کارمەندانی بانک و کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا و دەزگا حکومەیەکانن لە سەرانسەری جیهان