ماڵپەڕی “Alibaba” لە چین كە ماڵپەڕێكی كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاینە، دوێنی چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەم كە هاوكات بوو لەگەڵ رۆژی جیهانی كچ و كوڕە سەڵتەكان بایی 91 ملیار و ٢٠٠ ملیۆن یوان كاڵای فرۆشت كە دەكاتە ١٤ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی ئاژانسی شینهوا، پارساڵیش لە هەمان رۆژ بڕی ٥١ملیار و ٧٠٠ ملیۆن یوانك فرۆشی بوو.

لە هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە زۆرترین ئەو كاڵایانەی فرۆشراون بریتین لە مۆبایل، كاتژمێر، تەلەڤزیۆن، شیر، هەنگوین و چەرەزات.

خاوەنی ماڵپەڕی عەلیبابا جاك ما پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی كچ و كوڕە سەڵەتەكان كرد بە بۆنەی رۆژی جیهانی سەڵت وگوتی: “ئەو ماڵپەڕە لە ماوەی ٢٤ سەعات دا ٧١٠ ملیۆن كاڵای فرۆشتووە بە فرۆشتی ئەو بڕە زۆرەی دوێنێ ریكۆردێكی نوێمان تۆماركرد و بەم شێوەیەش ناوی ماڵپەڕەكە دەچێتە كتێبی گینسەوە.

ماڵپەڕی عەلیبابا یەكێكە لەو ماڵپەڕە ئۆنڵاینانە كە سەدا ٨٠ كڕین و فرۆشتنە ئۆنلاینەكانی چین لە رێگای ئەو ماڵپەڕەوە ئەنجام دەدرێت، لە ئێستاشدا ئەو ماڵپەڕە هەوڵدەدات كارەكەی فراوان تر بكات و لە رێگای ئاسمان و ئاوەوە كاڵاكان بگەیەنێتە ئەو كڕیارانەی كە لە دەرەوەی چین داوای كاڵا دەكەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە