ئاشکرایە کە لەژیانی رۆژانەماندا لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەروازەی زۆربەی گەڕانەکان و کردنەوەی ماڵپەڕەکان بریتیە مەڵپەڕی گووگڵ.یاخود دەتوانین بڵێین گووگل ئاسانکاریەکی زۆر زۆر باشە بۆ دۆزینەوەی هەر شتێک کە بمانەوێت لە جیهانی ئینتەرنێتدا بەدەستی بهێنین لە هەر بوارێکدا بێت.
ئەمەش هۆکارێک بووە کە زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیا هەوڵی ئەوە بدەن کە ماڵپەڕیک دروست بکەن کە هاوشێوەی گووگڵ بێت و کێبڕكێی لەگەڵ بکەن. وەک ماڵپەڕەکانی بینگ و ئاسک و …..هتد.

لە نوێترین دەنگۆی تەکنەلۆژی کە لە چەند سەرچاوەیەکە بڵاو کراوەتەوە و راگەندراوە کە پێدەچێت لەگەڵ تەواو بوونی تەواوی تایبەتمەندیەکانی ویندۆزی ١٠ لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە ، ئەوا پێدەچێت بڕیاری بلۆک کردنی گووگڵ بدات لە سیستەمەکانی ویندۆز ١٠. بەم جۆرەش دەتوانێت ببێتە رێگریەکەی گەورە لەبەردەم گەشەسەندنەکانی گووگڵ.

لەبەرامبەر ئەوەشدا ئەوە پێشنیار کراوە کە خزمەتگوزاری کۆرتانا بایەخی زیاتری پێبدرێت و ببێتە جێگرەوەیەک بۆ گووگڵ و ماتۆڕەکانی گەڕانی گووگڵ.
هەرچەندە ئەمانە تەنها دەنگۆن و ئەگەری ناڕاستی هەیە، بەڵام هەندێک جار دەنگۆیەکان بوون بە راستی و کێبڕکێی نێوان کۆمپانیاکانی زیاتر کردوە.

خزمەتگوزاری کۆرتانا چیە؟
کۆرتانا هاوشێوەی خزمەت گوزاری سیری یە لە ئایفۆن و ئایپاد،واتە دەتوانی تەنها بە دەنگ داوای هەر شتێک بکەیت و ئەو راستەوخۆ گەڕانت بۆ دەکات و وەڵامت دەداتەو ەلە ماوەیەکی زۆر خێرا و بە دروستیەکی تەواو.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.