لێکدانەوە و ڕوونکردنەوەی HTG :-

کاتێک تۆ فایلێک دەسڕیەوە ، لە ڕاستیدا فایلەکە ناسڕێتەوە، بەڵکوو هەر دەمێنێتەوە لەناو هاردەکەت، هەتا ئەگەر دوای سڕینەوەی (delete) لەناو Recycle Bin یشدا نەیهێڵی. هەر لەبەر ئەوەشە کە تۆ (یان کەسانی دیکە ) دەتوانن دووبارە ئەو فایلە سڕاوانە بهێننەوە. بۆیە دەبێ وریا و ئاگاداربی،بەتایبەت ئەوکاتەی دەتەوێ کۆمپیوتەرەکەت بفرۆشی.
لەم بابەتە تێ دەگەی لە چۆنیەتی سڕینەوەی داتاکانت ، ئاشنای ئامڕاز و بەرنامەکانی سڕینەوەی داتا دەبی، و فێردەبی چۆن و چی بکەی تا دڵنیاببی لە تەواو  سڕانەوەی فایلەکان و نەگەڕانەوەیان.


::: چی ڕوودەدات ئەو کاتەی فایلێک دەسڕیەوە.؟

ویندۆوس (لە سیستمە کارپێکەرییەکانی دیکەش دا) بەهۆی (pointer)ەوە  شوێنی فایلەکانی ناو هاردەکەت دەزانێت، هەر فایلێک یان فۆڵدەرێکی ناو هاردەکەت (pointer) ێکی تایبەت بەخۆی هەیە کەبەهۆیەوە بە ویندۆس دەڵێ (داتا)ی هەر فایلێک لەکوێوە دەست پێدەکات و لەکوێ بەکۆتا دێت.
کاتێ تۆ فایلێکت سڕیەوە ، ویندۆس (pointer)ەکە دەسڕێتەوە ، وەلەهەمان کاتیشدا ئەو سێکتەرەی کە فایلەکەی لەسەر بووە نیشانەیەکی لەسەر دادەنێ و وەک جێگەیەکی بەتاڵ وخاڵی و ئامادە بۆ وەرگرتنی داتای دیکە ، دەیناسێنێت.
وە لە تێڕوانینی بینەری  pointer ی  سیستمی فایلەکانەوە ، وادیارە کە فایلەکە سڕاوەتەوە و لەناو هاردەکەتدا نەماوە و وە ئەو سێکتەرەی کە داتای فایلەکەی لەسەر بووە ئیستا خاڵیە و بەتاڵە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی فایل و شت لەسەر خەزنکردن.
وەلەڕاستیدا، تا ئەوکاتەی بەڕاستی ویندۆس داتای دیکە نەخاتە سەر ئەو سێکتەرەی کە داتای فایلە سڕاوەکەی تێدابووە ، ئەوا فایلە سڕاوەکان دەتوانرێ بگەڕێندرێنەوە.!
پڕۆگرامی تایبەت بە هێنانەوە و گەڕاندنەوەی فایلی سڕاوە، دەتوانێ هارد بپشکنێ و ئەو جێگایانە بدۆزێتەوە کە فایلەکانی لەسەر سڕدراوەتەوە پاشان بیانگەڕێنێتەوە. گەر هاتوو نیوەی ئەو جێگەیەی کە فایلەکەی لەسەربووە ، داتای نوێ ی هاتبێتە جێگە، ئەوا پڕۆگرامەکە دەتوانێ تەنها ئەو بەشە بگەڕێنێتەوە کە ماوە.
تێبینی ئەوە بکە ، کە ئەوەی سەرەوە بەسەر هاردی جۆری (SSD) ناسەپێت..!
گەر دەپرسی (بۆچی ) سەیری خوارەوە بکە.
HDD
::: بۆچی فایلە سڕاوەکان دەستبەجێ ناسڕدرێنەوە..؟

گەر بپرسی بۆچی کۆمپیوتەر دەستبەجێ فایلەکان ناسڕێتەوە ، وەڵامەکەی زۆر سادەیە ،چونکە  سڕینەوەی pointer ی فایلەکان و نیشانەکردنی جێگەکەی وەک شوێنێکی بەتاڵ کارێکی یەکجار خێرایە. بە پێچەوانەوە ، سڕینەوەی فایل بە لەشوێن دانانی داتای دیکە ، کاتێکی زۆری دەوێ و زیاتر دەخایەنێت.
بۆ نمونە: ئەگەر تۆ 10 گێگا فایل بسڕیەوە ، کاتێکی زۆر کەمی دەوێ. بەڵام گەر بتەوێ بە تەواوی فایلەکان بسڕیەوە(ئەویش بە لەشوێن دانانی فایلی دیکە) ، ئەوا هەندێ کاتی دەوێ ، بە ئەندازەی ئەوەی تۆ 10 گێگا فایل کۆپی ناو هاردەکەت بکەی.
بۆ زیاترکردنی توانا و کەمکردنەوەی کات ، ویندۆس و سیستمە کارپێکەرییەکانی دیکەش ناوەڕۆکی فایلە سڕوەکان بە یەکجاری ناسڕنەوە.وە گەر بتەوێ ناوەڕۆکی فایلەکان بسڕیەوەدەتوانی ئامڕازەکانی  لەمەڕ file-shredding بەکاربهێنی. (زانیاری زیاتر لە کۆتابەش هەیە)HDD VS SSD
هاردەکانی جۆری SSD جیاواز ئیش دەکەن :  هیچ کام لەوانەی سەرەوە بەسەر هاردی جۆری SSD جێ بەجێ نابێت. هەروەها کاتێک هاردێکی SSD ی بەکاردەهێنی کە تێیدا TRIM بەئیش خراوە ، فایلە سڕاوەکان دەستبەجێ نامێنن و سڕدراونەتەوە و ناشتوانرێ بگەڕێندرێنەوە .

::: گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەکان

گەر هاتوو فایل ی سڕاوەت هەبوو وە پێویست بوو بیانگەڕێنیەوە ،چەند شتێک هەیە کە پێویستە لەبەرچاویان بگری:

1 –پێوستە دەستبەجێ فایلەکان بگەڕێنیەوە: چونکە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و خەزن کردنی فایلی نوێ لەناو هاردەکەتدا ، ئەگەری لەشوێن دانان و شوێن گرتنەوەی جێگەی فایلە سڕاوەکە زیاتر دەبێ. گەر دەتەوێ دڵنیابی لە گەڕانەوەی فایلەکانت ئەوا دەست بەجێ هەستە بەگەڕاندنەوەیان.
2- پێویستە هەوڵدەی کەمتر هاردەکەت بەکاربهێنی: باشترین ڕێگە بۆ گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەکانی سەر هاردەکەت ،دەست بەجێ کوژاندنەوەی کۆمپیوتەرەکەتە دوای ئەوەی فایلەکانت سڕایەوە ، ئینجا ، هاردەکەت بدە لە کۆمپیوتەرێکی دیکە و سیستمی کارپێکەری سەر کۆمپیوتەرەکە بەکاربهێنە بۆ گەڕاندنەوەی فایلەکان نەک هی هاردەکەت.

ئاسایی ویندۆس لەناوخۆیدا هیچ  پڕۆگرامێکی نی یە تا بەهۆیەوە بتوانی فایلە سڕاوەکان بگەڕێنیەوە ، بەڵام بەرنامە و ئامرازی زۆر هەن کە هەڵدەستن بە پشکنینی هاردەکەت و ڕێگەت پێدەدەن بیانگەڕێنیەوە ،لەوانە Recuva کە لەلایەن پەرەپێدەری بەرنامەی CCleaner دروست کراوە ، هەڵبژاردەیەکی باشە.
Recuva
::: پێش گرتن لە گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەکان

گەر هاتوو فایلی نهێنی و تایبەتت هەبوو لەناو کۆمپیوتەرکەتدا ، رەنگە ئەوکات ترسی ئەوەت هەبێ کە کەسێک بتوانێ دەستی بەکۆمپیوتەرەکەت بگات و ئەو فایلانە بگەڕێنێتەوە. گەر بێت و کۆمپیوتەرەکەت یا هاردەکەت بفرۆشی ئەوا دەبێ کارێک ئەنجام بدەی تا دڵنیابی لە نەگەڕانەوەی فایل و زانیارییەکانت دوای ئەوەی سڕیتەوە.
دەتوانی ئەو ئامڕازنە بەکاربهێنی کە بەشێوەیەکی خۆکارانە هەڵدەستێ بە سڕینەوەی (wipe) هاردەکەت و خاوێنی دەکاتەوە، ئەویش بە دانانی داتای دیکە لەسەر هاردەکەت و سڕینەوەی هەموو داتاکان و فایلەکان. بۆ نمونە:بەرنامەی CCleaner هەڵدەستێ بەئەنجامدانی کارەکە.
CCleaner
وەگەر دەتەوێ دڵنیابی لە نەهاتنەوەی فایلێک ،دەتوانی ئەو بەرنامانە بەکاربهێنی کە تایبەتمەندیfile-shredding یان تێدایە بەنمونە بەرنامەی Eraser. وە کاتێک فایلێک shredding ی بەسەردا دێت ، تەنها ناسڕدرێتەوە بەڵکوو بەتەواوی داتاکانی لادەبردرێت و داتای دیکە دەخرێتە جێگەی ، وا دەکات نەتوانرێ فایلەکە بگەڕێندرێتەوە. هەرچەندە ڕەنگە ئەوە هەموو کات بەکەڵک نەیەت گەر تۆ کۆپیەکت لە فایلەکە وەرگرتبێت و دواتر سڕیبتەوە چونکە فایلە کۆپیکراوەکە ڕەنگە لەشوێنێکی سەر هاردەکەت هەر مابێت.
ئەوەشت لەبیربێ کە ئەم ئیشە (shredding) کاتێکی زیاتری دەوێ لە سڕینەوەی فایلی ئاسای ،وەگەرهاتوو فایلی زۆرت هەبێ ئەوا shredding ڕێگەیەکی شیاو نی یە و کاتی زۆ زۆری دەوێ ، بەڵام دەتوانی بۆ فایلێکی زۆر نهێنی و تایبەت بەکار- بهێنی.
Eraser

گەر بتەوێ تەواو ڕێگە بگری  لە گەڕاندنەوەی فایلەکانت ، دەتوانی ئەو بەرنامانەی کە تایبەتن بە disk-wiping بەکاربهێنی،
لەوانە (DBAN  ( arik’s Boot and Nuke دەیخەیە سەر سیدی یەک ، و دواتر دەتوانی بەشێوەی boot بچیە ناویەوە وهەموو شتێکی سەر هاردەکەت بسڕیەوە ، لەنێوانیاندا فایلەکانی سیستمی کارپێکەریش ، DBANدەیانسڕێتەوە و لەشوێنیاندا داتای بێکەڵک دادەنێ ، تاکوو ئەگەر هەوڵی گەڕاندنەوەی فایلەکان درا ، فایلی بێکەڵک و بێ سودبن.
ئەو ڕێگەیە زۆر بەکەڵکە گەر بتەوێ کۆمپیوتەرەکەت بفرۆشی و لات نەما ، دڵنیات دەکاتەوە لە سڕانەوەی تەواوی فایل و زانیارییەکانت.
هەندێ خەڵکی پێیان وایە کە فایلەکان دوای سڕانەوەیان وە شوێن گرانیان بەفایلی دیکەش هێشتا دەکرێ بگەڕێندرێنەوە ، بەڵام بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن , کە تەنها جارێک wipe کردن بەسە بۆ نەگەڕانەوەی فایلەکان.
DBN
ئێستا تۆ پێویستە تێگەیشتبی لەوەی بۆچی دەتوانرێ فایلی سڕاوە بگەڕێندرێنەوە و چۆن ناتوانرێ بگەڕێندرێنەوە.
وە لەبیریشت بێ ، گەر بێت و بەڕێک و پێکی فایلەکان نەسڕیەوە لەکاتی فرۆشتنی کۆمپیوتەر ، ئەوا لەوانەیە فایلە نهێنیەکانت و تایبەتەکانت هێشتا لەناو هاردەکەبن و بگەڕێندرێنەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.