لەگەڵ سەرەتای بەروەپێش چوونی ئینتەرنێت و زیاد بوونی رێژەی بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا ، براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر کە وەک براوسەرێکی سەرەکیە لە سیستەمی ویندۆزدا رێژەی بەکارهێنانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.
تا گەیشیە ئەو ئاستەی کە رێژەی زیاتر لە سەدا نەوەدی بەکارهێنەری براوەسەرەکان بۆخۆی رابکێشێت.
بەڵام دواتر لەگەڵ بەرەوە پێش چوونەکان، کۆمەڵێک براوسەری تر سەریان هەڵدا کە لە دیارترینیان گووگڵ کرووم و فایەر فۆکس و سافاری و ئۆپرا ……هتد.
بەمەش ئاستی بەکار‌هێنانی براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر رووی لە لێژی کرد و بەخێرایی کەم بویەوە.

لە نوێترین ئاماردا کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بڵاو کراوەتەوە  دەرکەوتوە کە بەکارهێنانی گووگڵ کرووم پلەی یەکەمی گرتووە و براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر لە پلەی دووەم دایە . لە کاتێکدا کە براوەسەرەکانی تر رێژەیەکی زۆر کەم بەکارهێنەریان هەیە لەسەرانسەری جیهاندا.

ئەم وێنەیە تەواوی رێژەکان دەردەخات سەبارەت بە رێژەی بەکار‌هێنەرانیان.
netmarketshare-web-browser-april-2016

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.