ئایا دەزانیت کە 1 گم دی ئێن ئەی دەتوانێت 1،000،000،000 تێرابایت زانیاری خەزن بکات بۆ زیاتر لە 1000 ساڵ .
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت 10 ملیۆن داوی دی ئێن ئەی oligonucleotides درێژ دەكڕێت، بە هاوکاری لەگەل زانایان لە زانکۆی واشنتۆن.
مایکرۆسۆفت پلان دادەنێت بۆ ئەوەی بە قووڵی گۆڕان لە ئایندەی تەکنەلۆجیای عەمبارکردنی زانیاریدا بکات هەروەک ئێمە ئەمڕۆ دەیزانین،
قەبارەو ڕێژەی بەرهەمهێنانی زانیاری کە ڕۆژانە عەمبار دەکرێت زۆر خێرایە کە سێرڤەرەکان یان هاردەکان بەکاری دێنن وە پێویستیانە بەشیوەیەکی بەردەوام پێویستیان بە گۆڕانە بۆ ئەوەی مەترسی لە دەستدانی زانیاری کەمتر بکرێتەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان 5.4 زێتابایت (4.4 تریلیۆن گێگابات) ی زانیاری ژمارەیی عەمبار کراوە لە هەموو جیهان لە ساڵی 2015، وە چاوەڕوان دەکرێت ئەم زانیاریە زیاد ببێت بۆ 54 زێتابایت لە ساڵی 2020 کە دەکاتە 10 ئەوەندەی ساڵی 2015،

چۆن جیهان دەتوانێت ئەم بڕە زۆرە عەمبار بکات لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو؟ بۆ ئەمە مایکرۆسۆفت بە هاوکاری لەگەڵ زانایان لە زانکۆی واشنتۆن زیاتر تیشک دەخەنە سەر بەکارهێنانی دی ئێن ئەی بۆ عەمبار کردنی داتا و زانیاریاکان.

عەمبار کردنی زانیاریەکان لە ناو دی ئێن ئەی زۆر بەرزترە لە سیستەمی عەمبارکردنی ئاسایی کە 1 گم دی ئێن ئەی دەتوانیت نزیکەی 1 بلیۆن تێرابایت زانیاری عەمبار بکات هەروەها دی ئێن ئەی بەشێوەیەکی بەرچاو بە ‌هێزە، وە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە زانیاری عەمبار کراو لە ناو دی ئێن ئەی دەکرێت بمێنیتەوە بە شێوەیەکی پارێزراو بۆ ماوەی 1000 بۆ 10،000 ساڵ. بەگوێرەی سایتی twist هەموو زانیاریەکانی کە ئەمڕۆ بوونیان هەیە لە جیهاندا دەتوانرێت عەمبار بکرێن لە لە کەمتر 20 گم دی ئێن ئەی.

ئامادەکردنی :ژدل خسرۆ

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.