ناوی ئەبو عزی کوڕی ئیسماعیلی جەزیرەیییە خەڵکی دیار بەکرە( 561-607 كـ =1136-1206ز)… ئەم زانا ئەندازیارە ناسراوە بە بدیع و زەمان.. بەناوی جزیرەی عومەرەوە نازناوی جەزیری وەرگرتوە، کە ئەو دەمە سەر بە وولایەتی شام بووە ، کە ناوەندی جزیرەی عومەر دیاربەکر بووە..
بەداخەوە بە هۆکاری ئەوەی زاناکانی خۆمان ناناسین لێمان شاراوتەوە..!! .. عەرەب و تورك و چواردەورمان ئەم زانا بەریزەیان کردوە بە ناوی خۆیانەوە کە لەڕاستیدا کوردە .. یەکەم کەس بووە کە مەکینەی دروستکردوە بە ئاو کاری کردوە کە ئێستا لە ئۆتۆمۆبیلدا بەکار دێت..
ئەم پیاوە دروستکەری مرۆڤی ئالییەو بە دەنگی مۆسیقا گۆڕانکاری لە جوڵەی ئەو ئامێرەدا کردوە.. بێجگە لەوەی دروستکەری کاتژمێری تیشك و کاتژمێری ناسراوی جیهانی فیلەو باشترین جۆری ئامێری ئاشی دروست کردوە بە هۆکاری ئاو کاری کردوە داهێنانی تری زۆر بووە..
ئەوەی من دەمەوێت لێرەدا ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە ..:-
بۆچی بەهیچ شێوەیەك هیچ لەزانا نزراو دیارەکان ژیانی مرۆیی بۆ ئێمەی کورد ئاشکرا ناکرێت لە لایەن وەزارتە پەیوەندی دارەکانەوە.. ؟؟
-وەڵامەکەی ئەوەیە بە بۆچوونی من: دەیانەوێت تەنها بە میدیاو کەی خوسرەوی دەوڵەتی مادو زەردەشتیت و هەموو ئەم خورافیاو بێماعنایانە سەرقاڵ بکەن و مێژووی جوانی خۆمان وون بکەن ، چونکە لە دوای هاتنی ئیسلامەوە ئێمە خاوەن مێژووین مێژوومان دیارە ، بەڵام، ئاڕاستەوانی عەلمانی کوردی بۆ ئەوەی شیرینی ئەو ڕاستیانە نەکەوێت بەردەم خەڵکی، دەیشارنەوە ناشرینی دەکەن …
بۆ کوێ دەچێت ئەو گەنجینەیە هەر دەردەێت بۆ ئەو میللەتەو شارەوەی ئەو باسانە هەروا نامێنێتەوە بەئاسانی ئاشکرا دەبیت ، چونکە پێداویستی خەڵکە.