ئەوەی لەبارەی گوگڵەوە نەتزانیوەو نەتبیستووە لێرەوە بیزانە
بیرۆكەی دامەزراندنی ئەم كۆمپانیایە بۆساڵی 1998 دەگەڕێتەوەو، لەلایەن هەریەك لە”سیرجی برین ولاری بایج”لە”ماونتن فیۆ”ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەژێر دروشمی”DONT BE EVIL”دامەزرا كەئەوكات قوتابی بوون لە زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكی، لەئێستاشدا ساندر بیتشای سەرۆكی جێبەجێكارو سەرۆكی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكەیە.
سەرمایەو داهاتی گوگڵ لەساڵی 2004 گەیشتە 23ملیار دۆلار، و ژمارەی كارمەندەكانی لەساڵی 2009 گەیشتە 20164 كارمەند كەبەدرێژایی كاریان دەكردو، ئەمساڵیش 2015 ژمارەی كارمەندانی گەیشتۆتە 57148 كارمەند.
كۆمپانیای گوگڵ لەبواری تەكنەلۆژیادا یەكەمینەكانی جیهانییەو زۆر مەزن و بەرفراوانەو، هەموو پێداویستییەكی بۆ سەردانیكارانی لەوێب سایتەكەی داناوە وەكو”ڤیدیۆ و وێنەو گەڕان بەدوای وێب سایت و كەسایەتییەكان و كۆمەڵێك پێداویستی تری وەك گیمەیل و یوتیوب و هتد……كەهەمووی لەوێدا دەستدەكەون و ئاسانكارییەكی تەواوە بۆشەیدایانی ئینتەرنێت.
ساڵی 1999 دامەزرێنەری”google”سایتەكەی بە یەك ملیۆن دۆلار هەڕاج كرد، كەچی كەس كڕیاری نەبوو!لەئێستادا سایتەكە بە 250 ملیار دۆلار كڕیاری هەیە، بەڵام نایفرۆشێت!.
وەرگێڕانی: سوهەیب جەمیل عەلی