كۆمپانیای سۆنی بۆ ئەلیكترۆنیات، مۆبایلێكی هۆشمەند دروست دەكات، كە لەدوو پارچەی ئەلیكترۆنی زیندو پێكدێت.
بەپێی بەیاننامەیەكی كۆمپانیای سۆنی، بەم نزیكانە مۆبایلی هۆشمەند (ئێكسپریا سی 5 ئەلترا 5) دروست دەكات، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێیە.
سۆنی رایگەیاندووە، ئەو مۆبایلی هۆشمەندە هێزی پاترییەكەیی و كامێرای پێشەوەو دواوە روونییەكەی (13) مێگا پێكسڵە.
لەلایەن خۆیەوە (تۆنی ماكنۆلتی) جێگری سەرۆكی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای سۆنی رایگەیاندووە، ئەوان ئامادەن داهێنانی نوێ پێشكەش بكەن، ئەو مۆبایلەش لەداهێنانە نوێكانیانە، بەتایبەتی كامێراكەی.
سۆنی باسیشی لەوەكردووە، ئەگەر مۆبایلەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام كاربكات، ئەوا پاترییەكەی بەرگە دەگرێت و رامەكەشی دوو گێگا بایتە.