زۆرێک لەئێمە حەزدەکەین سەرجەم فایل و وێنە و ڤیدیۆکانمان بشارینەوە بۆ ئەوەی کەس نەتوانیت سەیری فایلەکانمان بکەن بۆ ئەو مەبەستەش زۆرێک لەئێمە بەرنامە بەکاردێنن بۆ ئەو مەبەستە بەڵام وەک دەزانن لەکوردستان زۆربەی خەلک بەرنامەی کراک کراو بەکار دێنن یان بەرنامەیەک کە بۆ ماوەیەک کار بکات بەرنامە کراک کراوەکان دایمە توشی کێشەت دەکات هەم لەلایەن ئەو کەسەی کراکەکەی دروست کردووە ئەتوانیت دەست بگرێت بەسەر کۆمپیوتەرت ، وە بەرنامەی خۆرای و کاتی ئەوانەش زۆربەی جار ماوەکەی بەسەر دەچێت یاخود بەرنامەکە ستۆپ دەبێت بۆ ئەو مەبەستە من لەم بابەتەدا فێرکاری یەکم بۆ داناون کە ئەتوانن بەبێ بەرنامە پارێزگاری لە فایل و وێنە و ڤیدیۆکانتان بکەن .
1-لێرە سەرجەم فایلە شاراوەکان ئاشکرا دەکەین
 دوای ئاشکراکردنی فایلەکان جارێکی تر بزریان دەکەینەوە .
2-دوای Command Prompt دەکەینەوە دوای دەنوسین cmd لە run دوای ok .
3- هەر ئەو ناوە دەنوسین کە لەسەرەتادا ناوی ئەو فۆلدەرەمان نوسی کە بزرمان کرد
Attrib +R +S +H /S /D
دوای دەنوسین Attrib +R +S +H /S /D دوای  Enter دەکەین وەک دیارە.
ئەمەش ئەنجامەکەیتی
4-دوای کلیکی لای راست دەکەین دوای کلیک دەکەین لەسەر Properties دوای ئەمە هەڵدەبژێرین Security دوای کلیک دەکەین لەسەر Advanced
دواتر کلیک دەکەین لەسەر Change Permissions
دواتر کلیک دەکەین لەسەر Add
دوای دەنوسین Everyone لەم چوارگۆشەیە دوای کلیک دەکەین لەسەر Check Names دوای Ok
دواتر لەبەشی Permissions هەموویان Checkئەکەین لەسەر هەڵبژاردەی Full Control بۆ لیستی  Deny دوای  Ok وەک لەوێنەکە دیارە
دوای ok دەکەین بەڵام ئەگەر وەک ئەوەی من پیشانی دایت ئەوە Yes دەکەین
 ئەمەش ئەنجامەکەی تی لەکاتی کردنەوەی ئەو فۆلدەری قوفلمان کرد
ئەگەر بمانەوێت ئەو فۆلدەرەی شاردمانەوە کۆپی بکەین ناکرێت ئەوە نامەیەت بۆ دێت
ئەگەر بمانەوێت سەیری قەبارەی ئەو فۆلدەرە بکەین هیچ قەبارەیەکمان پێ نادات وەک ئەوەی هیچی تێدا نەبێت
ئەگەر بمانەوێت خۆمان ئەو فۆلدەرە بکەینەوە ئەوە بەم شێوەیە دەیکەینەوە
-کلیکی لای راست دەکەین لەسەر فۆلدەرەکە Properties هەلدەبژێرین دوای کلیک دەکەین لەسەر  Securityدوای Everyone دیاری دەکەین یان بەو ناوەی خۆمان دامان ناوە Group or User nameدوای کلیک دەکەین لەسەر  Edits.
-دوای کلیک دەکەین لەسەر  Permissions for Everyone بۆ Check لەسەر هەڵبژاردەی Full Control بۆ لیستی Allow دوای کلیک دەکەین لەسەر  Ok وەک لەوێنەکە دیارە
بەمشێوەیە فێرکاری یەکەمان کۆتایی هات ئەگەر هەر کێشەیەکتان هەبوو لەکۆمێنت بنوسە
ئاماده‌كردنى : ئه‌رسه‌لان سورچى

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.