لەگەڵ پەرەسەندنەكانی تەكنەلۆژیا ، رۆژ لە دوای رۆژ پانتایی بوارەكانی هاككردن و شكاندنی بەربەستەكان زیاد دەبێت .
یەك:ێ لەو ووشانەی بەردەوام گوێبیستی دەبین ، بریتە لە هاككەر ، بۆیە لەم بابەتەدا بە شێوەیەكی گشتی باسی 4 جۆر لە ناسراوترین جۆری هاككەرەكانتان بۆ روون دەكەینەوە .
جۆرەکانی ھاکەر:
white hat hackers -1
grey hat hackers -2
Black hat hackers -3
suicide hackers -4
ئەوانەی سەرەوە چەند جۆرەکانی ھاکەرن لە دونیای ھاک با بزانین جیاوازیان چیە؟
1- White hat hackers (کڵاو سپیەکان): کڵاو سپیەکان ئەو ھاکەرانە دەگرێتەوە کە بە مەبەستی خراپ کۆنترۆڵ و دەستکاری سیستەمەکان ناکەن بەڵکو خاوەن سیستەمەکە ئاگادار دەکەنەوە لەو ھەڵانەی ھەیەتی جگە لەوەش ھەوڵی پاراستنی سیستەمەکان دەدەن و زانیاری پاراستن بڵاو دەکەنەوە security information بە زمانی عەرەبی پێی دەڵێن (أمن معلومات) لە ھەمان کات دا ھاکەری کڵاوسپی وایت ھاک توانای کاول کردنی سیستەمەکەشی ھەیە بەڵام ئەو کارە ناکەن وەک بڵێی بە ڕەوشتن (ھکر أخلاقی) وە ئەوان کاری نایاسایی ناکەن بەداخەوە ئەوانە لە ناو کورد ڕێژەیان زۆر کەمە!
٢- Grey hat hackers کڵاو سلڤەر (ڕەساسی): ئەو ھاکەرانە ھەڵسوکەوتیان لە نێوان ھاکەری وایت ھاک و بلاک ھاتە، ئەوانە لە کاتی ھاک کردن ئەگەر بزانن کارەکەیان سوودی ھەیە بۆ خۆیان و بۆ ناوبانگیان ئەنجامی دەدەن بە چاک و خراپەوە و زۆربەی کات دزی دەکەن وەک دزینی ماستەر کارد لە ناو سایتەکان بەڵام ئەگەر شتێک سوودی نەبێت بۆیان خۆیان پێوە ماندوو ناکەن و دەستی لێ دەپارێزن و کاولی ناکەن.. واتە لەسەر ھەوەس کار دەکەن زۆر کاتیش لە یاسا و پۆلیس دەترسن..
٣- Black hat hackers (کڵاو ڕەشەکان): ئەو ھاکەرانە بە جۆرە ترسناکەکە لە قەڵەم دەدرێن و بە ھیچ شێوەیەک حساب بۆ ھیچ ناکەن و ئەوەی بێتە پێشیان دەیفەوتێنن ئەوەی ناوی سۆز بێت نیانە و ھەرچی بۆیان بڕەخسێت کۆنترۆڵی دەکەن و کاولی دەکەن بە چاک و خراپەوە وەک ھاکی ماڵپەڕ و سێرڤەر – نێتوڕک – ئیمەیل و ئەکاونت – کۆمپیوتەر – زانیاری دزین – ھتد… – جگە لەوەش ئەو جۆرەی ھاکەر زۆر زیرەکانە فێل لە یاسا دەکەن و بە ھیچ شێوەیەک نادۆزرێنەوە چونکە ئەگەر نەزانێت کاری ئاسایش چیە بۆ دۆزینەوەی خەڵک ئەو کارە ناکات! تەنانەت پۆلیس و ئاسایشی وڵاتیش ھیچ دەسەڵاتێکیان نیە بەرامبەر ئەو ھاکەرانە! ئەو ھاکەرانە زۆربەی کات بوتنێت بەکار دێنن بۆ کۆنترۆڵ کردنی زۆرترین ڤیکتم (توشبوو) و وە زۆربەی کات خەڵک توشی کێشە دەکەن.
4- suicide hackers سەر شێتەکان: ئەوانە زیرەکترین ھاکەرەکانن بەڵام ھەمیشە ئەو زانستەیان بۆ کاری خراپ بەکار دێنن و ھیچ سوودێکیان نیە بۆ کۆمەڵگا وە ھیچ حسابێک بۆ ئاسایش و پۆلیس و دەوڵەت و یاسا ناکەن و یاسا کەمترین شتە لای ئەوان، ھەمیشە مایەی زەرەرن بۆ بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت .
چەندین جوری هاکەری تریش هەن ، ئەوانیش لە بابەتەکانی دواتر باسیان لێوە دەكەین ..
ئامادەكردنی : ئارمان رەحمان