بە گوێرەی دوایین زانیاری و ئاماری دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای فەیسبووک دەربارەی داهاتی کۆمپانیاکە ، رایانگەیاندووە کە رێژەی داهاتی دەست کەوتووی فەیسبووک بە رێژەیەکی بەرچاو گەشەی کردوە لە چاو ساڵی پار رێژەیەکی خەیاڵی تۆمار کردوە!
لە راگەیندراوەکە دا هاتووە کە تەنها لە سێ مانگی سەرەتای ٢٠١٦ کە بە چواریەکی ساڵ ناسراوە رێژەی داهاتی فەیسبووک بریتی بووە لە ٥.٢ ملایار دۆلاری ئەمریکی .کە ئەم رێژەیەش زۆر زیاترە لە تەواوی داهاتی ساڵی ٢٠١٥.
ئەمە لە کاتێکدایە کە داهاتی چواریەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ تەنها ١.٥١ ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە !
وە رێژەی %٨٠ تەواوی داهاتەکانی ساڵی ٢٠١٦ لە رێگەی مۆبایلەوە بووە،واتە ئەو سپۆنسەرانەی کە لە مۆبایلەوە کراون.
وە تەواوی داهاتەکانی فەیسبووک لە رێگەی رێکلامەکانیەیەتی کە لە سەرانسەری جیهاندا توانیویەتی زۆرینەی رێکلامەکان بۆ خۆی ببات.
لەهەمان کاتدا لە ئیستا دا کۆمانیاکە سەرقاڵی چەندین شێوازی ترە بۆ دەست کەوتنی پارە و داهاتی زیاتر ، کە بە جۆرێکە لەوانەیە لە چەند ساڵی داهاتوو بتوانێت سەرمایەی زۆرینەی جیهان بۆ خۆی قۆرخ بکات.