شه‌پۆله‌كانی ده‌وروبه‌ری مرۆڤ له‌ژماردن نایه‌ت، ته‌نانه‌ت هه‌ستی بیستنیش له‌ڕێگه‌ی شه‌پۆلی ده‌نگه‌وه‌یه. به‌پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا، هه‌زاران شه‌پۆلی ئه‌لیكترۆنی له‌ده‌وروبه‌ی ئێمه‌ن. ئه‌وه‌ی زۆرترین قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت، شه‌پۆلی ته‌كنه‌لۆژیایی مۆبایله كه نزیكه‌ی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌گیرفانیدایه. شه‌پۆلی ئه‌لیكترۆنی مۆبایل ته‌نها شه‌پۆل نییه كه له‌ده‌وروبه‌ری مرۆڤدا بوونی هه‌یه. هه‌زاران جۆر شه‌پۆل به‌ناو جه‌سته‌ی ئێمه‌دا تێده‌په‌ڕن و ئێمه نایانبینین. هه‌ربۆیه گرنگیش به‌زیانه‌كانیان ناكه‌ین.
تائێستا زیانه‌كانی شه‌پۆلی ئه‌لیكترۆنی بۆسه‌ر جه‌سته به‌ته‌واوی ده‌ستنیشان نه‌كراوه، بۆیه بابه‌تێكی زۆر كێشه‌ئامێزه بۆ زانایان و پێویستیان به‌كاته بۆ ده‌ركه‌وتنی زیانه‌كانی شه‌پۆل.
هه‌ربۆیه زانایان ناتوانن بڵێن كه شه‌پۆله‌كانی مۆبایل یان شه‌پۆله‌كانی تر، هیچ كاریگه‌رییه‌كیان بۆسه‌ر جه‌سته نییه. هه‌میشه له‌م باره‌یه‌وه، وه‌ڵامێكی پڕاوپڕ ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه. شه‌پۆلی زۆر له‌ده‌وروبه‌ری ئێمه‌دا هه‌ن، ته‌نانه‌ت دوو مرۆڤ كه به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌بن، به‌یه‌كه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن یاخود په‌یوه‌ندییان هه‌یه یان مامه‌ڵه‌یه‌كی فكرییان هه‌یه یا هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك، شه‌پۆلیان بۆسه‌ر یه‌ك ده‌بێت.
كه‌واته ئاسان نییه، كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كانی مۆبایل بۆسه‌ر جه‌سته یاخود بێ زیانییان ده‌ستنیشان بكرێت.
زیانه‌كانی شه‌پۆلی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك مۆبایل و ئینته‌رنێت، چه‌ند زیانێكی كه‌میان ئاشكرا كراوه. ئه‌وانیش وه‌ك زیانی شه‌پۆله‌كانی مۆبایل بۆسه‌ر مێشك و پێست و ده‌ماره‌خانه‌كانی جه‌سته.
س/خاك