زۆر كەس بە گومانە لەوەی، كە تەبرید (ساردكەرەوەی ئۆتۆمبیل) كاریگەری لەسەر ئۆتۆمبیلەكە هەبێ بەتایبەتی لە كوردستان، كە هاوینان گەرمە و هەموومان پێویستمان بە كارپێكردنی ساردەكەرەوە هەیە.
1- كۆمپیرێسەری ساردكەرەوە وزەی كاركردنی خۆی لە مەكینەی ئۆتۆمبیلەوە وەردەگرێ، بۆیە ئەو كاتەی ساردكەرەوەی ئیش پێدەكەین، هەندێك لەوزەی مەكینەكەی بۆ ساردكەرەوەكە دەچێ.
2- لاوازكردنی مەكینەی ئۆتۆمبیل لەلایەن كۆمپرێسەری تەبریدەوە بەشێوەیەكی بەرچاو لە ئۆتۆمبیلە بچوكەكاندا دەردەكەوێت، بەتایبەتی ئەوانەی قەبارەیان لە 1.3 لیتر بۆ 1.8 لیترە.
3- لەناو شار و خێرایی كەمدا كردنەوەی جامەكان باشترە لە داگیرساندنی تەبرید، بەڵام بۆ رێگای خێرا بیروڕای جیاواز هەیە، كە دەڵێ كردنەوەی جام لە رێگای خێراو موعەدەلدا مەكینەكە زیاتر لاواز دەكات لە پێكردنی تەبرید.
4- لەكاتی كارپێكردنی ساردەكەرەوەی ئۆتۆمبیلدا، بەرێژەی 5% بۆ 10% رێژەی سەرفكردنی سووتەمەنی لەلایەن مەكینەوە زیاد دەكات.
5- قایشی كۆمپرێسەر پەیوەستە بەقایشی سەرەكیی مەكینەوە، ئەوكاتەی گوشاری زیاتر دەخەیتە سەر مەكینە بەشێوەیەكی ئاسایی بەنزین زیاتر سەرف دەكات واتە تەبرید مەكینەی ئۆتۆمبیل لاواز دەكات.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا، لەم گەرمایەی كوردستاندا پێویستییەكی زۆرمان بە ساردكەرەوە هەیە، بۆ ئەوەش پێویستە وریا بین و گوشاری زۆر لە مەكینە و ئۆتۆمبیلەكە نەكەین تا زەرەر لە خۆمان و ئۆتۆمبیلەكە نەدەین.
ئامادەكردنی :كورد ئۆتۆ