ڕێکخراوێکی توێژینەوەی سکیوریتی ڕایگەیاند، کە لە ڕێگەی حەوت درزی سکیوریتییەوە زانیاری تایبەتی سەدان کارمەندی فەیسبووک هاککراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە هاکەرێک یان دووان لە مانگی تەمووزی ساڵی پارەوە ئەم کارەیان ئەنجام داوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە فەیسبووک هاوشێوەی کۆمپانیاکانی دیکەی تەکنەلۆجی وەکو مایکرۆسۆفت و گوگڵ بە مەبەستی بەهێزترکردنی سکیوریتی پارەیەکی زۆر بۆ ئەو کەسانە تەرخان دەکەن کە درزەکانی سکیوریتی لە سیستمەکانیاندا دەدۆزنەوە.

بەمەبەستی وەرگرتنی ڕوونکردنەوە ماڵپەڕی گاردیەن پەیوەندی بە فیسبووکەوە کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی دەست نەکەوتووە.

nrttv

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.