ئاشکرایە یەکێک لە نوێترین تایبەتمەندیەکانی کۆمپانیای گووگڵ بریتیە لە بڵاو کردنەوەی ئینتەرنێتی خۆڕایی لە رێگەی باڵۆنەوە لەو ناوچانەی کە هێڵی ئینتەرنێتیان نیە.
پڕۆژەی لوون باڵۆن، بریتیە لە هەڵدانی باڵۆن لە ئاسمانی ناوچەکانەوە و پەخش کردنی ئینتەرنێت بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیەی لە باڵۆنەکەی لێ هەڵدراوە.بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەمەش وەک یەکێک لە کێبرکێیەکانە لە گەڵ کۆمپانیای فەیسبووک کە لەم دواییەدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خۆڕایی لە رێگەی پرعژەی فری بەیسیکەوە راگەیاند.

بەڵام لە نوێترین هەواڵ دا هاتووە کە یەکێک لەو باڵۆنانە کە لە وڵاتی شیلی هەڵدرا بوو کەوتۆتە خوارەوە. و لە ئێستادا پۆلیس و لایەنە پەیوەندی دارەکان لە لێکۆڵینەوە دان بۆ ئەوەی بزانن کە هۆکاری ئەم کەوتنە خوارەوەیە چی بووە و ئایا هیچ کەسێک هۆکار بووە لەم کارەدا؟
ئەمەی خوارەوە وێنەی باڵۆنەکەیە کە کەوتۆتە خوارەوە.

 

501844-project-loon-crash

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.