ڕێگەی جیاواز لەبەردەستن بۆ داونلۆدکردنی ڤیدیۆکانی کەناڵەکانی یوتیوب ، دەتوانین ڤیدیۆکانی ماڵپەڕی یوتیوب بە بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک بەشێوەیەکی ئۆنلاین بەدەسبهێنین لە ڕێگەی ماڵپەڕی  Youtube Multi Downloader Online ، ئەوەی کە پێویست بێت تەنیا کۆپیکردنی لینکی ئەو ڤیدۆیە کە دەمانەوێت داونلۆدی بکەین ، پاشان پەیستی دەکەینە نێو ماڵپەڕیی ناوبراوەوە، ئینجا بە کلیکردن لەسەر دوگمەی Download دەتوانین لە کەمترین کاتدا ڤیدۆکە دابەزێنینە نێو کۆمپیوتەرەکەمان یاخود موبایلەکەمان…

هەرچی ڕێگەی دووەمە بریتیە لە بەکارهێنانی پرۆگرامی Free YouTube Downloader ، کە پرۆگرامێکی زۆر ناوازە و بەهێز و بێ بەرانبەرە، دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە داوانلۆدی بکەی.. پرۆگرامەکە چەندین سیفەتی بەهێزی لەخۆ گرتووە کە بریتین لە:

١/ زۆر خێرایە , هەر لەناو پرۆگرامەکە دەتوانی سێرچ بکەی بۆ ڤیدیۆکانت

٢/ سەپۆرتی ڤیدۆی فول HD و ڤیدۆی جۆری 4K  دەکات و بە خێرای 60 fps

٣/ گۆڕینی ڤیدیۆکان بۆ MP3/AAC/Vorbis audio بە تەنیا یەک کلیک

٤/ لەگەڵ چەندین سیفاتی بەهێز و ناوازەی تر ….

Youtube-HD-Wallpapers-6

سەرچاوە : کاروان ئایتی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کارزان کمال شارەزام لە بواری ئایتی و دیزاین بەگشتی و دروستکردنی وێب سایت و ماڵپەڕ وە شارەزام لە سیستمی لینوکس و ئەندرۆید هەیە بۆماوەی 3 ساڵ كارم كردوە تێدا ڕێکخەری چەندین خولم لە بواری دیزاین و كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بێ بەرامبەر , وەک دەستەی بەڕێوبەرانی تیک ئای کار دەکەم ، ئامانجم گەیاندنی زانیاری و فێرکردنی تاکی کورد لە بواری تەکنەلۆژیا.

Comments are closed.