دوای ئەوەی لە کۆنفرانسی ئێف هەشت ی گەورە کۆمپانیای فەیسبووک، کۆمەڵێک نوێکاری و تایبەتمەندی بۆ بەرهەمەکانی ئەم تۆڕە زیاد کرا.
لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک بیرۆکە خراوەتە روو کە وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێ بکرێن.
یەکێک لەو بیرۆکانە ئەوەیە لە ئێستا دا فەیسبووک سەرقاڵی پرۆژەیەکە کە بتوانێ پارە بدات بە بەکارهێنەرانی خۆی.
تا ئێستا میکانیزمی کارەکە بەفەرمی روون نەکراوەتەوە کە چۆن چۆنی دەبێت و لە سەر چ بنەمایەک بەکارهێنەران دەتوانن پارە وەربگرن.
بەڵام بە گوێرەی هەندێک ماڵپەڕی تەکنەلۆژی جیهانی کە لەسەرچاوەی جیا جیا دەستیان کەوتوە کە یەکێک لەو رێگایەنەی کە بەکار‌هێنەران دەتوانن پارەی بەهۆیەوە دەست بخەن، بەشداری کردنە لە وەڵام دانەوەی هەڵسەنگاندن و دەنگدانەکان.

بۆ نمونە کەسێک دەیەوێت دەنگدان بکات لە رێگەی فەیسبووکەوە، تۆش بۆ ئەوەی بەشداری دەنگ دانەکە بکەی بڕێک پارە وەردەگری.

ئەمە نمونەیەکە کا تا ئێستا باسی لێوە کراوە، بیرۆکەی تریش هەیە،بەڵام رانەگەینراوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.