” جاك ما “
جاك كەسێكی چینیە ، دوای ئەوەی كۆلێژی تەواو كرد داوای پێش كەش كرد بۆ كۆچ كردن بۆ ئەمریكا ، بەڵام 16 جار داواكانی ڕەت دەكرانەوە .
وە 30 جار داوای پێش كەش كرد بۆ وەرگیران لە زانكۆ ئەمریكیەكان لە ناویشیاندا هارڤارد ، بەڵام هەمو جارەكان ڕەت دەكرایەوە ، تا وای لێهات مایە پوچ بوو هیچ پارەیەكی بە دەستەوە نەما ، دەستی كرد بە گەڕان بە شوێن كاردا بۆ پەیدا كردنی بژێوی لە ناكاو كۆمپانیای كنتاكی چەند هەلێكی كاری ڕاگەیاند جاك داوای پێش كەش كرد وەك كارگوزار ، وە 30 كەس داویان پێش كەش كردبوو بۆ وەرگرتن 29یان وەرگیران بەڵام تەنها جاك ڕەت كرایەوە .
لە كۆتایدا خۆی داوای پێش كەشكرد بۆ وەرگرتن لە پۆلیسی بە شێوەی خۆ بەخش كە لەگەڵ ئەمدا 14 كەسی تر داوایان پێش كەشكردبوو ، دووبارە تەنها 2 كەس وەر نەگیرا كە یەكێكیان جاك بوو . تا وای لێهات جاك ئیفلاس بوو بە تەواوی و زۆر بێزار بوو .
لە ناكاو فیكرەیەك مێشكی ڕوناك كردەوە . ئەویش ئەوەیە ڕكابەری پێگەی ئەمازۆن و ئی بای بكات .
خەڵكی وایان دەزانی لەبەر ئەو بێزارییە زۆرەی هەیبوو توشی تێك چون بووە . پرۆژەكەی دەست پێ كرد بە وەرگرتنی قەرز و پیگەیەكی دانا بە ناوی ” علی بابا ” .
لە ئێستادا و لە دوای 11 ساڵ پێگەی علی بابا یەكێكە لە گەورەترین بازاڕاكانی ئینتەرنێتە بە سەروەتێك كە دەیان ملیار دۆلار دەبێت .
وە زانكۆی هارڤارد دكتۆرای شەرەفی پێ بەخشی كە پێشتر داوەكەی جاكی ڕەت كردبوویەوە …
بۆ وەبیرهێنانەوەی ئێوە ، ماڵپەڕی “Alibaba” ماڵپەڕێكی كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاینە لەو ماڵپەڕە ئۆنڵاینانە كە سەدا ٨٠ كڕین و فرۆشتنە ئۆنلاینەكانی چین لە رێگای ئەو ماڵپەڕەوە ئەنجام دەدرێت و 34985 كارمەندی هەیە.
دوێنی كە هاوكات بوو لەگەڵ رۆژی جیهانی كچ و كوڕە سەڵتەكان بایی 91 ملیار و ٢٠٠ ملیۆن یوان كاڵای فرۆشت كە دەكاتە ١٤ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.
فۆتۆ : وێنەی كۆمپانیای عەلی بابە