ئەگەر بێت و تۆ یەکێک بیت لەوانەی زۆر حەزت بە وێنەی سێڵفی بێت یاخود یەکێکی لەوانەی حەز بە جوانکردنی وێنە و دەستکاری کردنی دەکەیت بە مۆبایل ئەوا ئەم بابەتە زۆر سودت پی دەگەیەنێت ، لێرەدا چەند بەرنامەیەکتان پێ دەناسێنین بۆ ھەردوو سیستەمی وەگەڕخەری IOS و ئەندڕۆید کە بەرکار دێت بۆ گرتنی وێنە و لە ھەمان کاتدا ئەم بەرنامانە ھەر یەکەوە چەندین جۆر ئیفێکت و جوانکاریان تێدایە بۆ وێنە .
بەرنامەی یەکەم Photo Wonder
ئەم بەرنامەیە یارمەتیت دەدات بۆ جوانکاری بۆ وێنە بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و چەندین بەشی تێدایە بۆ لادانی پەڵە و سافکردنی دەموو چاو و جوانکردنی وێنە بە گشتی
کلیک بکە بۆ دانڵۆدکردنی بەرنامەکە بۆ ئەندڕۆید
کلیک بکە بۆ دانڵۆدکردنی بەرنامەکە بۆ IOS
بەرنامەی دووەم Beauty Camera
ئەم بەرنامەیە یەکیکە لە بەرنامە ھەرە باشەکانی ئەم بوارە کە دەتوانیت تەنیا بە دەستنیشانکردنی تەنھا شوێنێک زۆربەی پەڵەکانت بۆ لابدات (ئەم بەرنامەیە تەنیا بۆ ئەندرۆید ھەیە)
کلیک بکە بۆ دانڵۆدکردنی بەرنامەکە بۆ ئەندڕۆید
بەرنامەی سێیەم Visage Lab
لە رێگای ئەم بەرنامەیەوە وێنەکانت دەستکاری بکە بە کوالیتیەکی بەرز وە ھەروەھا لە رێگایەوە دەتوانیت رەنگی بەشەکانی دەمووچاو بگۆڕیت و رەنگی دادانەکانت سپی بکەیتەوە ،وە ھەروەھا لەگەڵ بونی چەندان ئیفێکتی جوان ،وە لە کاتی سەیڤ کردنی وێنەی دەستکاری کراو دەتوانیت راستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵآیەتیەکان بڵاوی بکەیتەوە و بینێریت .
کلیک بکە بۆ دانڵۆدکردنی بەرنامەکە بۆ ئەندڕۆید
کلیک بکە بۆ دانڵۆدکردنی بەرنامەکە بۆ IOS
بەرنامەی چوارەم Pixtr
گەر کاتت کەمە و دەتەوێت بە خێراییەکی زۆر و کاتێکی کەم وێنەکانت جوان بکەیت ئەوا ئەم بەرنامە بەکاربهێنە ، لە رێگای ئەم بەرنامەیەوە تەنیا بە داگرتنی بەشی Perfection زۆر بە ئاسانی دەتوانیت دەستکاری وینەکانت بکەیت (ئەم بەرنامەیە تەنیا بۆ IOS هەیە)
کلیک بکە بۆ دانڵۆدکردنی بەرنامەکە بۆ IOS
بەرنامەی Facetune
ئەم بەرنامە بەرنامەیەکی ناوازەیە و کاری زۆر گرینگ و جوان دەکات ھەڵەمان نەکردوە ئەگەر پێی بلێین فۆتۆشۆپی مۆبایل ,ئەمەش بەھۆی زۆری تابەت مەندیە باشەکانی
کلیک بکە بۆ دانڵۆدکردنی بەرنامەکە بۆ ئەندڕۆید
کلیک بکە بۆ دانڵۆدکردنی بەرنامەکە بۆ IOS