ئەپی كەشی هەوا یەكێكە لە نوێترین ئەپڵیكەیشنەكانی ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید كە بە زمانی كوردی و لەلایەن پەرەپێدەرێكی ئەندرۆیدەوە بە ناوی جەزا عەبدوڵا وە دروست كراوە .

تواناکانی ئەپی کەش:

• کەش و هەوای ٣٣ شاری کوردستانی.
• کەش و هەوای زیاتر لە ٢٠٠٠٠٠ شاری جیهانی.
• بۆ هەر شارێک کەش و هەوای پێنج ڕۆژ.
• هەر ڕۆژێک دابەشکراوە بۆ ٨ بەش(واتا سێ کاتژمێر)
• ئەو زانیاریانەی کە ئەپی کەش پێشکەش بە بەکارهێنەرانی ئەکات:
پلەی گەرمی
ڕادەی شێ
خێرای با
ئاڕاستەی با
بڕی بارانبارین
بڕی بەفربارین
پەستان
ڕێژەی هەور
پیشاندن بە شێوەی وێنە (Icon).
• لە کاتی پێویستدا ئەپەکە زانیاریەکانی تازە ئەکاتەوە بۆ ئەمەش پێویستی بە پەیوەندی کردن بە ئینتەرنێت هەیە، ئەوەی شایەنی باسە بڕێکی زۆر کەم ئینتەرنێت بەکار ئەهێنێت کە لە (١٥ کیلۆبایت) تێپەڕناکات، هەروەها ئەگەر ئەپەکە بواری پەیوەندی کردنی نەبوو بە ئینتەرنێتەوە، ئەوا ئەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ پشت بەوزانیایانە ببەستێت کە پێشتر وەریگرتووە.

• ئەپی کەش لە توانایدایە لە سەر وەشانی 4.0.2 سەروتری ئەندرۆید ناسراو بە کیتکات ئیشبکات کە دەکاتە ٪٨٨ بەکارهێنەران لە جیهاندا.

لێرە كلیك بكە بۆ دابەزاندنی ئەپڵیكەیشنەكە 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.