ڤایبەر وەک بەرنامەیەکی مۆبایلی و کۆمپیوتەری تایبەت بە پەیوەندی، ئەوەشی جێگەی سەرنجە ھەندێک لە بەکارھێنەران بە شێوەیەکی قێزەون ئەو تەکنۆلۆژیا بەکاردەھێنن و بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی ژمارە لێدەدەن بۆ ئەوەی پەیوەندی تازە درووست بکەن. ئەوەیش بە بینینی وێنەی پڕۆفایلەکانیان. لەوانەیە ھەندێک لە بەکارھێنەران ژمارەی مۆبایلەکانیان زۆر بڵاوکردبێتەوە بەھۆی کارەکانیانەوە، ھەندێکیشیان لە بێ چانسی خۆیان ژمارەکایان بەر یەکێک لەو بەکارھێنەرە خراپانە بکەوێت.

لە جێبەجێکردنی ڤایبەر بەکارھێنەر سەرپشک کراوە لەو بارەیەوە، بە شێوەیەک دەتوانی لە بەشی رێکخست وا بکەیت کە ئەو کەسانەی لە لیستی ناوەکانی خۆت نین و لای تۆ ژمارەکەیان خەزن نەکراوە نە توانن وێنەی پرۆفایلەکەت ببینن.

١- لە ناو جێبەجێکردنی ڤایبەر بەشی More بکەرەوە ئینجا بڕۆ بۆ Settings

٢- بەشی Privacy بکەرەوە.

٣- ئەو لیستەی بۆت دەکرێتەوە لە بەشی خوارەوەی نووسراوە Show Your Photo، ناچالاک بکە.

بەم شێوەیە وێنەکەت بۆ ئەو کەسانە دەرناکەوێت، کە ژمارەیان لای تۆ سەیڤ نەکراوە.

s:kmagazin

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.