بۆ تۆماركردنی رێژه‌ی خێرایی دیاریكراو، وڵاتانی جیهان پشت به‌ به‌كارهێنانی رادار ده‌به‌ستن، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ كۆنترۆڵی رێژه‌ی خێرایی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كه‌ن، ئامانج له‌به‌كارهێنانی راداریش بۆ تۆماركردنی خێرایی سه‌رپێچیكه‌رانه‌ تا به‌هۆیه‌وه‌ رووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌ره‌و كه‌می بڕوات.

له‌هه‌ندێك له‌ڕێگاكانیشدا به‌تایبه‌ت رێگاكانی ده‌ره‌وه‌، بۆردێك ده‌بینن كه‌ شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێگاكه‌ به‌كامێرا یان رادار كۆنترۆڵكراوه‌، ئامانج له‌مكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ شۆفێران رابگرێت له‌هه‌ڵه‌كردن، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ رووداوی هاتوچۆ روونه‌دات.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌ڕان ده‌ستیپێكرد به‌دوای میكانیزمێكدا تا شۆفێران به‌دووربن له‌هه‌ڵه‌و رووداوه‌كانی هاتوچۆ، هۆكارێك بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ له‌سه‌رپێچی شۆفێران بگرێت، دوای گه‌ڕانێكی زۆر ئه‌پڵیكه‌یشنێكی زیره‌كی زۆر نایاب ده‌ستكه‌وت كه‌ به‌هۆی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانه‌وه‌ به‌كاردێت، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ توانای دیاریكردنی خێرایی دیاریكراوی هه‌یه‌ له‌ڕێگاوبانه‌كان، واته‌ به‌پێی رێگاكه‌ خێرایی په‌سه‌ند كراوت بۆ دیاریده‌كات، به‌مه‌ش به‌دوور ده‌بیت له‌هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك و رووداوێكی نه‌خوازراو.

unnamed (1)

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ند ئه‌پڵیكه‌یشنێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌هه‌موو سیستمه‌كاندا به‌خۆڕایی داببه‌زێنرێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تا ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ دابه‌زێنیت دواتر جێگیری بكه‌، پاشان ئه‌و زمانه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ ده‌توانیت لێی تێبگه‌یت، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ داوای ئه‌و وڵاته‌ت لێده‌كات كه‌ تێیدا ده‌ژیت، دوای ئه‌م چه‌ند كاره‌ ئاسانه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌كار.

دوای كاركردنی نه‌خشه‌یه‌كت نیشانده‌دات، دابه‌زاندنی نه‌خشه‌كه‌ كاتێكی زۆر كه‌می پێویسته‌و چاوه‌ڕوان به‌، پاشان ئه‌و ناوچه‌یه‌ت بۆ دیاریده‌كات كه‌ خۆتی تێدایت، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و ناوچانه‌یه‌ت بۆ دیاریده‌كات كه‌ راداری تێدایه‌ له‌گه‌ڵ دیاریكردنی خێرایی په‌سه‌ندكراو.

ئه‌پڵیكه‌یشنی یه‌كه‌م ناوی Speed Cameras & Traffic Sygic ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نایابه‌، وه‌ شوینی دانانی كامێرا و نه‌خشه‌ی ڕیگاو بانی ولاتانی تێدایه‌و هه‌روه‌ها خێرای ڕؤویشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دیاری ده‌كا

لینكی داگرتنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید: Speed Cameras & Traffic Sygic

یاخود لێره‌ش ئه‌توانن دایگرن بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی وڵاتیان هه‌یه‌ له‌ پله‌ی ستۆری له‌ ئه‌ندرۆید: Speed Cameras & Traffic Sygic

لینكی داگرتنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ بۆ سیسته‌می ios ر Speed Cameras & Traffic by Sygic

unnamed

ئه‌پڵیكه‌یشنی یه‌كه‌م ناوی Radarbot Free – Speed Traps ئه‌م ئه‌پڵی كه‌یشنه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ بواری هاتو چۆ و هه‌روه‌ها شوێێنی دانانی كامێرای چاودێری له‌ هه‌ندێك وڵات و راده‌ی خێرای لێخوورین له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ شه‌قامه‌كان.

لینكی داگرتنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید: Radarbot Free – Speed Traps

لینكی داگرتنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ بۆ سیسته‌می ios ر:Radarbot Gratis

Radarbot-app

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.