ئینه‌رنێت ئێسته به‌شێکی تایبه‌ت له ژیانی هه‌ر یه‌کێکماندا که زۆربه‌مان له رێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ به‌کارده‌هێنین که به دوو جۆر ئه‌توانین په‌یوه‌ستی ئینته‌رنێتی بکه‌ین له رێگای wifi ـه‌وه و MOBILE DATA
وایفای به‌شێکی دیاری کراو بڕوا نه‌که‌م که‌سێک نازانێ چیه به‌ڵام گه‌ر بێینه‌ سه‌ر به‌شی مۆبایل شتێکی جیاوازتره که له‌ هه‌ر جۆرێکه‌وه جیاواز بووه له چه‌ندین جۆره‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌مه‌ی ئێسته هه‌یه‌ ئه‌ویش جۆرێکی ئینه‌رنێته‌ له رێگای سیمکارتی مۆبایله‌که‌ته‌وه به‌کارده‌هێنی :
نه‌وه‌ی یه‌که‌می ناوی G بوو که ته‌نها یه‌ک کاری ده‌کرد ئه‌ویش بۆ په‌یوه‌ندی ده‌نگی بوو
دواتر په‌ره‌ی سه‌ند بۆ نه‌وه‌ی دووه‌می له‌ ژێر ناوی 2G که ‌نه‌وه‌یه‌ شۆرشێکی زۆر گه‌وره بوو له بواری ئینته‌رنێت بۆ ئه‌و سه‌رد‌ه‌مه‌ی ئه‌و جۆره‌ی مۆبایله‌نه‌ی کاریان پێ ده‌کرد
کاری ئه‌مجۆره نه‌وه‌یه: ١. په‌یوه‌ندی ٢. ناردنی نامه‌ی MMS ٣.ناردنی نامه‌ی ئیمێڵ لێیه‌وه
دواتر نه‌وه‌یه‌کی تر زۆر پێشکه‌وتووه به‌رهه‌م هێنرا لهژێرناوی 3G گۆرانێکی تری تێدا کرد که خێراتر کرا له‌ چاو 2Gـدا
کاری ئه‌م نه‌وه‌یه‌ : ١، په‌یوه‌ندی ٢، گشت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی تێدابوو که له نه‌وه‌کانی پێشتردا هه‌بوو ٣. خێرابوونی ئینته‌رنێته‌که‌ی بۆ کاتی کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت له ١ مێگابایتیش زیاتر خێرایه‌که‌ی تێپه‌ڕی کرد
دواتر نه‌وه‌ی 4G به‌رهه‌م هێنرا ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له هه‌موو رویه‌که‌وه‌ خێرایه‌که‌ی تا ١٠٠ مێگابایت تێپه‌ری ده‌کرد زۆر تایبه‌تمه‌ندی هه‌بوو
دوای ماوه‌یه‌کی تریش 4G+ هات که تا ئێسته کۆتا نه‌وه‌یه‌ خێرایه‌که‌ی ده‌گاته‌ ١ گێگا بایت له چرکه‌یه‌کدا  له‌ ماوه‌یه‌کی دووردا نه‌وه‌یه‌کی نوێ دێت به‌ ناوی 5G به‌ پێی کۆمه‌لێک قسه‌ بێت که ده‌رباره‌ی کراوه توانای ئه‌بێت ١٠ فیلمی فول ئێجدی له‌ماوه‌یه‌کی زۆر زۆر که‌مدا داونلۆد بکات به جۆرێک ببێته‌ مایای سه‌رسورمانی به‌کارهێنه‌ره‌که‌ی نزیکه‌ی به‌ چه‌ند چرکه‌یه‌ک

گه‌ر بێین پێناسه‌یه‌ک بۆ جۆره‌کانی تریش بکه‌ین :
2Gیاخود GPRS  یه‌ک مانا ده‌ده‌ن
ئه‌م زاره‌وه‌یه‌ له General Packet Radio Service هاتووه که ته‌نها خزمه‌تگوازریه‌کانی وه‌ک شێوازی ڕادیۆیی ده‌نارد ، پێش ئه‌میش 1G یاخود G هه‌بوو که له ساڵی ١٩٨١ به‌رهه‌م هێنرابوو ته‌نها خێرایی ئه‌میان ده‌گه‌یشته‌ نێوانی 56 تا 114 Kbps
====
هێمانی نیشانه‌ی E به ته‌نها ئه‌م وشه‌یه‌ هێمای وشه‌ی EDGE ـیه‌ که ئه‌و وشه‌یه‌ش له Enhanced Data rates for GSM Evolution  که نه‌وه‌یه‌کی به‌رزتر بوو له GPRS زۆر له‌وویش باشتر بوو که خێرایه‌که‌ی ده‌گه‌یشته‌ 100 تا 300Kbps
========
هێمای3+یاخود H یه‌ک مانا ده‌ده‌ن

ئه‌م جۆره‌ش دوابه‌دوای نه‌وه‌ی 3G به‌رهه‌م هێنرا که له‌ ماناکه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ HSDPA که خێرایی ئه‌م تا ٧.٤ مێگابایت تێپه‌ری ده‌کرد
===========
هێمای H+
ئه‌م نه‌وه‌یه‌ دوای نه‌وه‌ی H و +3 به‌ره‌ه‌م هێنرا ئه‌م نه‌وه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ واتای ناوی H+ پێشی ده‌وترێت 3++ یان HSPA+ خێرایی ٤٠ بۆ ٥٠ مێگابایت له چرکه‌یه‌کدا تێپه‌ڕی ده‌کرد
=========
جۆرێکی تری له 4G ئه‌ویش پێی ده‌وترێتLTE که له کورتکراوه‌ی Long Term Evolution وه‌رگیراوه ئه‌مجۆره ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و جۆره مۆبایله‌نه‌ کار ده‌کات که به‌رزترین تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه خێرایی ئه‌میش له ١٠٠ مێگابایت تێپه‌ڕی کرد

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.