چۆنیەتی زانینی ئیمەیڵی فەیسبووکی هاوڕێکەت وەک یاسایەکی فەیسبووک زانیاریە تایبەتیەکانی هەر کەسێک پارێزراو ئەبێت و بەبێ ڕەزامەندی کەسەکە کەس ناتوانێت بیانبینێت ئیمەیڵیش یەکێکە لەو زانیاریە تایبەتیانە کە ناتوانیت بیبینیت تا کەسەکە ڕەزامەندی دەرنەبڕێت لێرە باسی چۆنیەتی زانینی ئیمەیڵی هاوڕێکانی فەیسبووک سەرەتا پێویستت بە مۆبایلێکی دوگمە(واتە لەمس نەبێت) هەیە کە سیستەمەکەی (Series 40) بێت من (نۆکیا ٢٠٦)ـم بەکارهێناوە ئەمە وێنەکەیەتی
12674486_997643226990868_533010058_n
لەم لینکە پڕۆگرامی فەیسبووک داونڵۆد بکە(ئەگەر لە مۆبایلەکەدا نەبوو) کە فایلێکە لە جۆری
(jar)

https://goo.gl/toUvuT

دواتر فایلەکە بخەرە سەر میمۆریەک داتر میمۆریەکە بخەرە سەر مۆبایلەکە
لە مۆبایلەکەوە بچۆرە ناو میمۆریەکە و فایلەکە بکەرەوە

فەیسبووکت بۆ ئەکرێتەوە
 

ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت بنووسە و Login بکە بەم شێوەیە فەیسبووکەکەت بۆ ئەکرێتەوە ئەو ئایکۆنە هەڵبژێرە کە لە وێنەکەدا ئاماژەم پێداوە


دواتر وەک لە وێنەکە دا دیارە Friends هەڵبژێرە

وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەو هاوڕێیەت هەڵبژێرە کە ئەتەوێت ئیمەیڵەکەی بزانیت

بەم شێوەیە کە پڕۆفایلی هاوڕێکەت بۆ کرایەوە لە بەشی خوارەوەدا ئیمەیڵەکەی ئەنوسێت.

وەک ئەبینن لە کۆمپیوتەر یان لە مۆبایلی زیرەک کە ئەچیتە ناو پڕۆفایلەکەی لە بەشی ئیمەیڵ نوسراوە ( Ask For…………email) واتا داوای ئیمەیڵەکەی لێبکەیت و تا ڕازی نەبێت ناتوانیت بیبینیت بەڵام لەم جۆرە مۆبایلانەی کە دوگمەن(واتە لەمس نین) و سیستەمی (Series 40)ـیان لەسەرە پێویست بە داواکاری ناکات یەکسەر پیشانت ئەدات


تێبینی:/ بۆ کردنەوەی فەیسبووک لەم مۆبایلانەدا پێویستە ئینتەرنێتی سیمکارت بەکاربهێنیت چونکە زۆربەیان (WIFI) ـیان نییە

ئاماده‌کردنی : پاوان عوسمان 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.