هه‌ندێک کات ئه‌گونجێت که پله‌ی ستۆره‌که‌مان کێشه‌ی تێبکه‌وێت که به جۆرێک له کاتی هه‌بوونی هێلی ئینه‌رنێتیشدا ئه‌نووسێت no connection وه پله‌ی ستۆره‌که‌مان نه‌کرێته‌وه وێنه‌یه‌ک له کێشه‌که :
ئه‌مرۆ به چه‌ند رێگایه‌ک باس له چاره‌سه‌رکردنی ده‌که‌ین
رێگای یه‌که‌م :
کاتی مۆبایله‌که‌ت چاک بکه رێکی بکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کاتژمێری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تێدا ئه‌ژیت
ئه‌ویش له رێگای رێکخستنی مۆبایله‌که‌ته‌وه له به‌شی DATE & TIME ـدا سه‌حێک له Automatic date & time بده یاخود خۆت کاته‌که چاک بکه
رێگای دووه‌م :
دوای کردنی رێگای یه‌که‌م چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وجا ئه‌م رێگایه به‌کاربهێنه
ئه‌ویش پاکردنه‌وه‌ی عه‌مباره‌کانی زانیاریه‌کانی پله‌ی ستۆر
سه‌ره‌تا رێکخستنه‌کان بکه‌وه setting دواتر به‌شی APPS
دواتر بچۆ سه‌ر به‌شی ALL
له‌وێدا پله‌ی ستۆر بدۆزه‌وه دواتر به‌شی Clear Data و CLEAR CHACE دابگره
رێگای سێیه‌م :
گه‌ر به‌و دوو رێگای سه‌ره‌وه چاک نه‌بوو ئه‌وجا ئه‌م رێگایه تاقیبکه‌وه
ئه‌ویش گۆرینی DNS ئه‌و خه‌ته‌ی پێیوه‌ی په‌یوه‌ست بویت
سه‌ره‌تا SEETING بکه‌وه دواتر WIFI دواتر ئه‌و هێڵه‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌ست ده‌بیتب د‌ه‌ستی بۆ ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر دابنێ دواتر کۆمه‌لێک هه‌ڵبژاردنت نیشان ده‌دات هه‌ڵبژاردنی Modify هه‌ڵبژێره دواتر Show Advanced Settings
ئێسته وه‌ک ئه‌م وێنه‌ی لێبکه
- DNS1 8.8.8.8
- DNS2 8.8.4.4
دواتر پله‌ی ستۆر بکهوهرێگای چواره‌م
گه‌ر به‌و رێگایه‌نه‌ی پێشتر چاک نه‌بوو ئه‌وجا ئه‌م رێگایه تااقیبکه‌وه
گۆرینی هه‌ژماری پله‌ی ستۆره‌که‌ت یاخود دووباره داخڵبوونه‌وه‌ی
دووباره Seeting بکه‌وه ئێسته بچۆ سه‌ر seeting دواتر Accounts دواتر Google
له‌وێدا بیسره و دواتر له رێگای پله‌ی ستۆره به ئیمێل و تێپه‌ڕه وشه داخڵی ببه‌وه یاخود دانه‌یه‌کی دروست بکه‌وه
رێگای پێنجه‌م :
دووباره به‌و رێگاینه‌ی پێشتر چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وجا ئه‌م رێگایه به‌کاربهێنه
ئه‌ویش دووباره رێکخستنه‌کان بکه‌وه setting دواتر به‌شی APPS له به‌شی All دا پله‌ی ستۆردا بکه‌وه و UNISTALLدابگره
رێگایشه‌ش‌ه‌م :
ئه‌و جۆره VPN و جۆره‌کانی تر که بۆ به ئه‌مریکی کردنی پله‌ی ستۆر به‌کاریده‌هێنی بیسره‌و و جارێکی تر به‌کاریان مههێنهوهرێگای حه‌وته‌م :
گه‌ر به رێگاکانی پێشتر چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌م رێگایه تاقیبکه‌وه
ئه‌ویش له رێگه‌ی FILE MANAGER ـێکه‌وه که پشتگیری رۆتی بوێت بۆ نموونه وه‌ک ROOT FILE EXPLOER یاخود ES FILE زۆری تریش بچۆ سه‌ر به‌شی ROOT مۆبایله‌که‌ت واته بنیچه‌ی فایله‌کانی مۆبایله‌که‌ت دواتر فایلی system بکه‌و دواتر etc دواتر فایلی HOSTS.TXT بسرهوهرێگای هه‌شته‌م :
گه‌ر به هیچ کام له‌و ٧ رێگای پێشتر باسمان کرد چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه داتاکانی ناو مۆبایله‌که‌ت بسره‌وه له رێگای
seeting دواتر Backup & reset دواتر Factory Data Reset دابگره
لــه کۆتایدا گه‌ر به هیچ کام له‌وانه چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه وه‌شانی مۆبایله‌که‌ت به‌رزبکه‌وه