سوپاس بۆ خوا ، كاك عومه‌ر محمدى هاوڕێمان ناوى چوه ڕێزبه‌ندى ٨ له باشترین هاككه‌رانى كلاو سپى كۆمپانیاى فه‌یسبووك له‌سه‌ر ئاستى جیهان بۆ سالى ٢٠١٥ ..
عومه‌ر موحه‌مه‌د توانى تۆڕی فەیسبووك لە پرۆگرامێكی مەترسیدار لەسەر پێگەكە ئاگادار بكاته‌وه و و چۆنیەتی مەترسییەكەیان بە ڤیدیۆ بۆ ناردن و ئیدارەی فەیسبووكیش سوپاسنامەیەك و بڕی 25 هەزار دۆلاری وەكو دیاری بۆ دەنێرن.
عومەر محەممەد، قوتابی قۆناغی چوارەمی ئەندازیاریی كۆمپیوتەر لە زانكۆی دهۆك، باسی دۆزینەوەی ئەو كەلێنە ئەمنییەی فەیسبووك دەكات و دەڵێت “هەندێك پرۆگرام هەن لەسەر فەیسبووك، زۆر مەترسیدارن، بۆ نموونە دەتوانی نامە بۆ كەسێك بنێرێ و بە ئاسانی پاسوۆردەكەی وەربگری یان هاكی بكەیت”.
عومەر، ئەو مەترسیانە هەنگاو بە هەنگاو بە ڤیدیۆ تۆمار دەكات و بۆ فەیسبووكیان دەنێرێت. ئەوانیش لەلای خۆیان سەیری ڤیدیۆكە دەكەن و دڵنیا دەبن كە ئەوەی ئەو دەیڵێت راستە.
كوردستان پره له عومه‌ر و هاوشێوه‌كانى, پێویسته هه‌مومان شانازى پیوه بكه‌ین و هانى بده‌ین له‌سه‌ر كاره‌كانى …
تیبینى : هاككه‌رانى كلاو سپى ئه‌وانه‌ن كه ته‌نها كارى یاسایى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كۆمپانیاكان له هه‌له مه‌ترسیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه
نامه‌ى فه‌یسبووك بۆ عومه‌ر
وێنه‌ى عومه‌ر موحه‌مه‌د
به ده‌ستكاریه‌وه له ڕووداو ….