ئێوارەی ئەمڕۆ وەكو ستافی تێك ئای دیدارێكی یەك كاتژمێرمان لەگەڵ رەیان عەبدوڵا یەكێك لە بەنێو بانگترین دیزاینەرە بە نێوبانگەكانی ئەورپا ئەنجامدا.
رەیان عەبدولا هاوڵاتیەكی بەڕەگەز عیراقیە و دانیشتووی ووڵاتی ئەڵمانیە ، دیزاینەری هەریەكە لە لۆگۆكانی كۆمپانیای بوگاتی و ڤۆڵكس واگن و ئاودیە و هەروەها لۆگۆی بۆ دەیان كۆمپانیا و وەزارەت و فەرمانگەی حكومی و ناحكومی دیزاین كردوە .
لەو دیدارەدا ، ڕەیان عەبدوڵا وێرای دەستخۆشی كردن بۆ پڕۆژەی تێك ئای ، بەڵینی ئەوەیدا كە بە پێی توانا هاوكاری پرۆژەكانمان بێت لە داهاتوودا .
شایەنی باسە ڕەیان عەبدوڵا لەڕێگای ماڵپەری تێك ئایە وە ، كۆمەڵێك ئامۆژگاری بۆ دیزایینەران نارد و لە ماوەیەكی داهاتوو ڕێنمایی و ئامۆژگاریەكانی بڵاو ئەكەینەوە ..
****************************
پڕۆفایلی رەیان عەبدولا
-لەساڵی 1957 لە شاری موسڵ لە عێراق لە دایك بوە
-لەساڵی 1980 ەوە عێراقی بەجێهێشتوە
-خوێندنی باڵای لە ئەڵمانیا تەواو كردوە و لە شاری لایپزیگ نێشتەجێیە .
-ڕاگری كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی لایپزیگ لە ئەڵمانیا
-دامەزرێنەری كۆلیژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی ئەمریكیە لە قاهیرە
-دیزایینەری لۆگۆی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلی بوگاتی و ڤۆڵكس واگن و ئاودیە